چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاری بارسێلۆنا V بایرن میونشن؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ رۆژی یارییە گەورەكەیە ئەمڕۆ هەمووان چاویان لە یاریگای مۆنجویكە كە تێیدا بارسێلۆنای ئیسپانی میوانداری بایرن میونشنی ئەڵمانی دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری بایرن میونشن بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لە كۆتا شەش رووبەرووبوونەوەی نێوان هەردوو یانەدا بایرن لە سەرجەمیان براوە بووە كە لە نێویاندا بردنەوە گەورەكەیان بوو بە ئەنجامی 8-2.

لە كۆتا چوار رووبەرووبوونەوەی نێوانیان بایرن میونشن بە ئەنجامی 11-0 لە بارسێلۆنای بردووەتەوە.

بارسێلۆنای هانزی فلیک بە شێوازێكی نایاب وەرزی نوێیان دەستپێكردووە، بە جۆرێك لە دە یاری یەكەمی یاریگا لە نۆ یاری براوە بوون و لە یارییەكیش بەرامبەر ئۆساسونا تووشی دۆڕانێكی گەورە بوون و بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەكەیان دۆڕاند.

بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێن.

لە هەفتەی یەكەمدا بارسێلۆنا بەرامبەر مۆناكۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك شكستیهێنا، پاشان لە هەفتەی دووەم تۆڵەیان كردەوە و بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام لە یەنگ بۆیزیان بردەوە.

بایرن میونشنین لە یەكەم هەفتە بە ئەنجامێكی گەورە و بە 9-2لە دینامۆ زاگریبی بردەوە و لە هەفتەی دووەم بە گۆڵێكی بێ وەڵام بە ئاستۆن ڤیلا دۆڕا.

هەردوو یانە لە پێشەنگی ریزبەندی خولە ناوخۆییەكانی خۆیان دێن بارسێلۆنا بە 27 خاڵ پێشەنگە و بایرنیش بە 17 خاڵ.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

دوای ماوەی ساڵێک لە دابڕانی لە یاریگاكان گاڤی لە یارییەكەی رۆژی یەكشەممە بەرامبەر سێڤییا گەڕایەوە و چەند خولەكێكی كەم بەشداری كرد.

جیا لە گاڤیش هەریەك لە یاریزانان دانی ئۆلمۆ و فێرمین لۆپێزیش دوای ماوەیەك دابڕان گەڕانەوە پێكهاتەی بارسێلۆنا.

یانە كاتالۆنییەكە بۆ یارییەكە لە تواناكانی هەریەك لە تێر شتیگن، فێران تۆرێس، ئێریك گارسیا، مارك بێرناڵ، ئاندریاس كریستێنسن و رۆناڵد ئاراوخۆ بێ بەش دەبێت.

لە بەرامبەردا بایرن میونشن لە تواناكانی هەریەك لە ئالێكساندەر پاڤلۆڤیچ، ساشا بۆی، ستانیشیچ بێ بەش دەبێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا

پێنا

كۆندێ، كۆبارسی، مارتینێز، بالدێ

كاسادۆ، پێدری، فێرمین

رافینیا، لیڤاندۆڤسكی ، یامال

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بایرن میونشن

نۆیەر

گێرێرۆ، ئوپامیكانۆ، كیم مین جای ، دەیڤس

كیمیچ، پاڵینیا

ئۆلیس، مولەر، گنابری

كەین

بابەتی زیاتر

Back to top button