ئینگلتەراگرنگترین

یاریزانێکی مانچێستەر یونایتد پەشیمانە لە پوەیدیکردنی بەو یانەیەوە

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی مانچێستەر یونایتد کە هاوینی رابردوو هێنرایە ئۆڵدترافۆرد، پەشیمانە لە بڕیاری پەیوەندیکردنی با یانە ئینگلیزیەکەوە.

مان یونایتد لە گواستنەوەکانیدا هاوینەدا پێنج گرێبەستی ئەنجامدا، کە یەکێکیان جۆشوا زیرکرزی یەکێک بوو لەوانە. ناوبراو بە گرێبەستێکی پێنج ساڵە لە بۆڵۆنیاوە بە بڕی 42.5 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە بۆ مانچێستەر.

بەگوێرەی نویترین زانیارییەکان کە کاڵچیۆ میرکاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، ئەستێرە هۆڵەندییەکە پەشیمانە لە بڕیاری پەیوەندیکردنی بە یانە ئینگلزیەکەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی زانیوە کە ئاماژەی پێدراوە بۆ گەڕانەوەی بۆ خولی ئیتاڵی و بۆ ئەو مەبەستەش یانەکانی یوڤێنتوس و ئەیسی میلان ئامادەن بەڵام بەشێوەی خواستن.

هێرشبەرە تەمەن 23 ساڵانەکە پێشتریش یاری بۆ بایرن میونشن کردووە و کاروانی پیشەگەرێتی ئەو لەگەڵ باڤارییەکاندا بوو لە 2019-2022 بەڵام دوو جار بە خواستن نێردراوەتە دەرەوە بۆ یانەکانی پارما و ئەندەرلەختی بەلجیکی پێش ئەوەی بە یەکجاریی رووبکاتە بۆڵۆنیا.

بەپێی سەرچاوەکان، بەشێکی پەشیمانی ئەو هێرشبەرە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە نیگەرانە لەوەی بە گەڕانەوەی راسموس هۆیلوند لە پێکانەکەی، چیتر پێگەی سەرەکیبوونی لەدەست بدات بۆ گۆڵکارە دانیمارکیەکە.

زیرکزی لەم وەرزە لە 8 یاریی پرێمەرلیگ تەنها خاوەنی گۆڵێکە و، لە دوو یاری یۆرۆپالیگیش هیچ گۆڵێکی تۆمارنەکردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button