ئینگلتەراگرنگترین

ئەگەرێکی بەهێزە مانچێستەر یونایتد بۆ یەکەمین جار لە مێژوویاندا ببنە خاوەنی راهێنەرێکی ئیسپانی

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر لە هەر یانەیەکی گەورەی ئینگلیزی زیاتر سەرقاڵن بە کێشەی راهێنەر و لە گفتوگۆی باشترین بژاردەکانن.

مان یو بۆ سێیەم وەرز لەسەریەک لەژێر راهێنەرایەتی ئێریک تێن هاخ ئاماژەکانی چاکسازیی تێیدا بە روونی دەرنەکەوتوون سەرەڕای ئەوەی لەوەتەی هاتنیەوە بڕە پارەیەکی زۆر لە گواستنەوەکاندا خەرجکراوە.

هاوینی رابردوو یانەکە متمانەی بە راهێنەرە هۆڵەندیەکە دایەوە کاتێک دەنگۆکان بەهێزبوون بۆ دوورخستنەوەی. بەڵام دەستپێکی وەرزەکە بۆ هاندەرانی مانچێستەر لە ئاستی چاوەڕوانییەکاندا نەبوون و لە خول و لە یۆرۆپالیگیش وەک کێبڕکێکارێک دەرنەکەوتوون و ئەگەری سەرکەوتنیان بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو بەم ئاستەوە ئێجگار لاوازە.

بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکان کە رۆژنامەی دەیلی مەیڵی ئینگلیزی سەرچاوەکەیەتی، نێوەندگیرەکانی مانچێستەر یونایتد دوو جار لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا پەیوەندییان بە چاڤی هێرناندێزەوە کردووە بۆ گفتوگۆ لەبارەی پۆستەکەوە لەباری دوورخستنەوەی تێن هاخ.

سەرچاوەکە باس لەوەدەکات پێنجشەممەی رابردوو شاندێکی چوار کەسی بە سەرکردایەتی عومەر بێرادای بەڕێوبەری جێبەجێکار لە یانە ئینگلیزیەکە گەشتی شاری بارسێلۆنایان کردووە. ئەوەش هێندەیتر بابەتەکەی زەقترکردووەتەوە.

رەنگە چانسی بەهێزی مان یونایتد لە رازیکردنی چاڤی ئەوەبێ کە ناوبراو دوای جێهێشتنی پۆستەکەی لە بارسێلۆنا، رایگەیاندبوو راهێنەرایەتی یانەی ئیسپانی ناکاتەوە.

جگە لە چاڤی، بەربژێرەکانیتر بریتین لە رود ڤان نیسیتەلروی وەک راهێنەری کاتی، روبین ئامۆریمی پۆرتوگالی لە یانەی سپۆرتینگ چەند ناوێکی دیکە.

بۆ زانین، لە مێژووی خۆیاندا مانچێستەر یونایتد راهێەری حەوت نەتەوەی جیاوازی هەبووە، بەڵام هیچ راهێنەرێکی ئیسپانی ئەو پۆستەی وەرنەگرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button