چامپیۆنزلیگگرنگترین

یاریەکی دیکە و ریکۆردێکی دیکە بۆ مۆدریچ لەگەڵ ریاڵ مەدرید

Yariga App

یاریگا –

لوکا مۆدریچ ریکۆردە تاکەکەسیەکان بەناوی خۆیەوە دەکات بەتایبەت لەڕووی تەمەنەوە کە هێشتا بەردەوامە لە یاریکردن بە درێسی ریاڵ مەدریدەوە سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنی.

شەممەی رابردوو بوو لە یارییەکەیان بەرامبەر سێڵتاڤیگۆ کە لە گێمی دووەم بەشداریپێکرا ( 39 ساڵ و 40 رۆژ) ئەستێرە کڕواتییەکە بوو بە بەتەمەنترین یاریزان لە مێژووی شاهانەکاندا بەشداری لە یارییەکی فەرمیدا بکات و پێش پوشکاشی ئەفسانەی دایەوە.

لە یارییەکەی ئەمشەویش بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند، بەهۆی ئامادەنەبوونی ئۆرێلین چوامینیەوە کە لە راهێنانەکانی پێش یارییەکە کێشەی ماسوولکەی بۆ دروستبوو، کارلۆ ئانچیلۆتی یاریسازە کڕواتیەکەیا لە پێکهاتەی سەرەکی بەشداریپێکرد و بەوەش بوو بە بەتەمەنترین یاریزان لە مێژووی ریاڵدا ئەو کارە ئەنجام بدات.

لوکا ماوەی 12 وەرزە درێسی شاهانەکان دەپۆشێت. لەم وەرزەش ئەگەرچی بژاردەی سەرەکی ئەنچیلۆتی نییە، بەڵام لە 12 یاریدا لە لالیگا و چامپیۆنزلیگ خاوەنی 3 ئەسیستە.

گێمی یەکەم مۆدریچ و هاوتیمەکانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام دەستەوەستان بوون و بەرامبەر دۆرتمۆند لەنێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، بەڵام کارلۆ ئانچیلۆتی قسەی خۆیکرد لە گێمی دووەمدا و لە ریمۆنتادایەکی مێژووییدا 5 گۆڵیان تۆمارکردەوە و سێ خاڵی یارییەکەیان وەرگرت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button