ئه‌وروپاگرنگترین

تێرزیچ دەبێتە راهێنەری یانەیەکی پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

ئێدین تێرزیچ ئامادەیە بۆ گفتوگۆ لەبارەی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەیەکی پرێمەرلیگ و چاوەڕیی پێشهاتەکان دەکات.

تێرزیچ کە ئەم هاوینە بەهۆی کێشەیی ناوخۆییەوە لە یانەی دۆرتمۆند دوورکەوتەوە، توانی زەردەواڵەکان بگەیەنێتە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و رووخسارێکی کێبڕکێکاری بەو یانەیە بەخشی بوو لەو پاڵەوانێتیە. بەڵام لە بۆندسلیگا ئاستیان وەک پێویست نەبوو کە دواجار ناکۆکی کەوتە نێوانیانەوە لەگەڵ ماتس هەمڵسی یاریزانی یانەکە و دواجار بە رۆشتن راهێنەرەکە کۆتایی هات.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی فلۆریان پلێتنبێرگی رۆژنامەنووس لە سکای ئەڵمانیا، ئێدین ئێستا ئامادەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ یانەی وێستهام و وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانە لەندەنیەکە لە باری دوورخستنەوەی جولیان لوپیتیگی.

ئەنجامەکانی هامەرز لەژێر سەرەرپەرشتی لوپیتیگی لە خراپەوە بۆ خراپتر دەچێت و لە هەشت یاریی پرێمەرلیگدا تەنها 8 خاڵیان کۆکردووەتەوە و لە پلەی 15 دێن.

ناوبراو ئەزموونی کارکردنی لە پرێمەرلیگ و لەگەڵ خودی یانەی وێستهامیشدا هەیە کاتێک لە 2015-2017 یاریدەری راهێنەر بوو لەو یانەیە.

بە وەرگرتنی پۆستەکەی وێستهام، تێرزیچ دەبێتە دووەم راهێنەری ئەڵمانی لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لەپاڵ فابیان هورزلەری راهێنەری ئێستای برایتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button