ئیسپانیاگرنگترین

تەواوی قسەکانی هانزی فلیک لەبارەی یارییەکەی بارسێلۆنا و بایرن میونشن

لەبارەی تۆڵەسەندنەوەی 8-2 چی دەڵێت؟

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک لەبارەی تۆڵەسەندنەوەی دۆڕانە گەورەکەی 8-2 دەڵێت ‘ئێمە ناتوانین رابردوو بگۆڕین، ئەوەی روویدا، روویدا’.

هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنای ئیسپانی لەبارەی تۆڵەسەندنەوەی دۆڕانە گەورەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر بایرن میونشن کە باڤارییەکان 8-2 بردنەوەیان بەدەستهێنا، دەڵێت :’ئەوەی لە رابردوو روویدا ناتوانین بیگۆڕین، پێویستە ئەوەی لە تواناماندا هەیە پێشکەشی بکەین و لە بایرن میونشن ببەینەوە، من نامەوێت بیر لە رابردوو بکەمەوە، لێرە رۆژانە لە بارسێلۆنا زۆر بەڕێزەوە هەڵسوکەوتم لەگەڵ دەکەن، هەر رۆژێک تەنیا بیر لەو رۆژە دەکەمەوە’.

هەروەها راهێنەرە ئەڵمانییەکە لەبارەی دوو یاریی داهاتوویان بەرامبەر بایرن میونشن و ریال مەدرید دەڵێت :’ئێمە لە هەر یارییەک هەوڵ دەدەین ئەوەی لە تواناماندا هەیە بیکەین، هەر راهێنەرێک هەوڵ دەدات لە رووی هێرشبردبەوەی تیپەکەی نموونەیی بێت، بەداخەوە ماوەیەکی زۆرمان لە نێوان یارییەکانی سێڤییا و بایرن میونشن لەبەردەستدا نییە، لە هەر یارییەک هەوڵ دەدەین بە باشترین شێوە خۆمان ئامادە بکەین’.

فلیک دەشڵێت :’بایرن میونشن ئەم وەرزە تیپێکی نایابی هەیە و لەژێر سەرپەرشتی کۆمپانی تیپێکی نموونەییان هەیە، فشارێکی زۆر لەسەر تیپی بەرامبەر دروست دەکەن، من یادگارییەکی زۆرم لە بایرن میونشن هەبوو، رۆژانێکی خۆشم لەوێ بەڕێکرد، بەڵام ئێستا راهێنەری بارسێلۆنام و دڵخۆشم’.

لەلایەکی دیکە، رافینیا پێش یارییەکەیان لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بایرن میونشن رەتیدەکاتەوە بیر لە تۆڵەسەندنەوەی دۆڕانە بەناوبانگەکەیان بکەنەوە.

رافینیا، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنا لەبارەی یارییەکەی سبەی بەرامبەر بایرن میونشن دەڵێت :’ ئێمە بەدوای تۆڵەسەندنەوە لە بایرن میونشن ناگەڕێین، ئەوەی لە رابردوو ڕوویدا بووە بەشێک لە رابردوو، ئێمە تەنیا بیر لە بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە دەکەینەوە’.

بابەتی زیاتر

Back to top button