ئه‌ڵمانیائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

مانچێسته‌ر سیتی ده‌یه‌وێت گورزێكی كوشنده‌ له‌ ریال مه‌درید بدات

Yariga App

یاریگا –

چابی ئالۆنسۆ له‌ هاوینی داهاتوو بایر لیڤەرکوزن جێده‌هێلێت و بایرلیڤه‌ركوزنیش به‌دوای شوێنگره‌وه‌ی ده‌گه‌رێت.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت ئاشکرایکردووە، ئالۆنسۆی تەمەن 42 ساڵ و راهێنه‌ری بایرلیڤه‌ركوزن به‌ربژێره‌ بۆ راهێنەرایەتیكردنی ریاڵ مەدرید یان مانچێستەر سیتی ئینگلیزی.

هه‌مان سه‌رچاوه‌ باسی له‌وه‌كردووه‌، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید هه‌نگاو به‌ره‌و گرێبه‌ستی ئالۆنسۆ بنێت، بۆ شوێنگره‌وه‌ی گواردیۆلا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكات.

گرێبەستی ئالۆنسۆ لەگەڵ لیڤەرکوزن لە ساڵی 2026 کۆتایی دێت، بەڵام كارگێری یانەکە لە ئێستاوە بەدوای جێگرەوەی ده‌گه‌رێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سکای سپۆرت، سێباستیان هۆنیس، راهێنەری یانەی شتوتگارتی ئەڵمانیا و ساندرۆ ڤاگنەر، یاریدەدەری راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، دیارترین پاڵێوراون بۆ راهێنەرایەتی لیڤەرکوزن.

هەروەها ئاماژە به‌وه‌شكردووه‌، ئالۆنسۆ لە ئەگەری رۆیشتنی کارلۆ ئانچیلۆتی ئیتاڵی کە گرێبەستەکەی لە مانگی حوزەیرانی 2026 کۆتایی دێت، پۆستی ڕاهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید وەرده‌گرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button