تورکیا

دەنگی ناڕەزایەتی دژی مۆرینهۆ لە تورکیاوە بەرزدەبێتەوە

Yariga App

خۆزێ مۆرینهۆ لە ئێستاوە رووبەرووی رەخنە دەبێتەوە لە یانە تازەکەی و بە تێکدانی دۆخی دەروونی یاریزانەکان تۆمەتباردەکرێت.

مۆرینهۆ هاوینی ئەمساڵ روویکردە خولی تورکی و بووە راهێنەری فینارباهجە، هەرچەندە بە سەرەتایەکی باش دەستی پێکرد بەڵام ئەنجاممەکانی ئەم دواییەی وەک پێویست نین و لە کۆتا پێنج یاریدا لە خولی تورکی و خولی ئەورووپا تەنها دووانیانی بردووەتەوە.

ڤۆڵکان دەمیڕال گۆڵپارێزی مێژوویی فینارباهچە لە لێدوانێکدا بۆ فاناتیکی تورکی سەبارەت بە دۆخی ئێستای یانەکە وتی

لە ئێستادا ئەم تیمەی ئێستای فینارباهچە پڕا و پڕە لە دڵتەنگی و بێ هیوایی. دڵتەنگی چونکە دۆخی یانەکە وای لێهاتووە و بێ هیوایی چونکە هەمووان چاوەڕوانی زیاتر بوون لەگەڵ مۆرینهۆ  ویاریزانە تازەکان. سەرەتا وتمان بزانین دوای پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان چۆن دەبێت بەڵام بینیمان هیچ نەگۆڕاوە و شێوازی یاریکردنمان وەک خۆیەتی. ئایا ئەکرێت کاتێک 2-1 لە پێشبیت بە 7 بەرگریکار یاری بکەیت ؟ ئەمە نیشانەیەکی پرسیاری گەورەیە.

فینارباهچە هاوینی ئەمساڵ هەریەک لە یوسف ئەننەسیڕی، چاگلار سۆیونچو، ئالان ساینت ماکسیمین، سۆفیان ئەمڕابت و فیلیپ کۆستیچی گواستووەتەوە. ئەمشەویش لە خولی ئەورووپا رووبەرووی مانچێستەر یونایتد دەبینەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button