ئه‌مریکاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

مێسی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولی ئەمریکی دەباتەوە؟

وادەی دەنگدان بۆ خەڵاتەکە کۆتایی هات

Yariga App

یاریگا –

مێسی یەکێکە لە بەربژێرەکانی بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولی ئەمریکی، لەکاتێکدا لە بەشێکی زۆری یارییەکانی ئەم وەرزە بێبەش بووە.

لیۆنێل مێسی هێرشبەری ئینتەر مەیامی ئەمریکی یەکێکە لەو 34 یاریزانەی بەربژێرن بۆ ئەوەی خەڵاتی MVP تایبەت بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولی ئەمریکی بەدەست بهێنن کە بە MLS ناسراوە، لیۆ لەم وەرزە تەنیا 19 یاری بەشداریی کردووە، بەڵام بەشداریی 36 گۆڵی کردووە، 20 گۆڵ و 16 ئەسیستی بۆ یانەکەی کردووە، لیۆ لە هەر 74 خولەکێک گۆڵێکی کردووە.

2023 MLS Aces Year End Awards

جگە لە مێسی هەریەکە لە لوسیانۆ ئاکۆستا، کریستیان ئارانگۆ، فێدریکۆ بێرنانردێسکی و کریستیان بێنتیکی بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولی ئەمریکی بەربژێرن، کە دوێنێ 21ـی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی 2024 دوایین وادەی دەنگدان بوو بۆ هەڵبژاردنی براوەی خەڵاتەکە کە بە خەڵاتی لاندۆن دۆنۆڤان ناوزەد دەکرێت.

کاپتن و راهێنەر و میدیاکارانی ئەمریکا بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی خولەکە دەنگ دەدەن، کە زۆربەی میدیاکانی ئەمریکا کۆکن لەسەر ئەوەی مێسی شایستەی بەدەستهێنانی خەڵاتەکەیە، لەکاتێکدا لیۆ لە نیوەی یارییەکانی وەرزەکە بێبەش بوو.

مێسی لەم وەرزە لە 6 گەڕی جیاواز بە باشترین یاریزانی خولەکە دەستنیشانکراوە و ریکۆردی کارلۆس ڤیلای هاوتاکردەوە کە ساڵی 2019 شەش جار خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی بەدەستهێنابوو، لەکۆتایی وەرزەکە بە باشترین یاریزانی خولەکە دەستنیشانکرابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button