ئه‌مریکائیسپانیاگرنگترین

ریڤاڵدۆ براوه‌ی كلاسیكۆ ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: چێژ له‌ یاریكردنی یاماڵ وه‌رده‌گرم

فلیك كاری گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ بارسێڵۆنا كردووه‌

Yariga App

یاریگا –

هێرشبەری پێشووی بەڕازیلی گرەو لەسەر بارساکەی فلیک دەکات لە یاریگای بێرنابیۆ و پێی وایە بارسا هەموو شتێکی هەیە بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوانی لالیگا

ریڤاڵدۆ یەکێک بوو لەو ئەستێرانەی کە لە کۆتایی نەوەدەکان و سەرەتای 2000 جیاوازی لە بارسادا دروستکرد و یه‌كێك بوو له‌ یاریزانه‌ دیاریه‌كانی تیپه‌ كاتالۆنیه‌كه‌.

ریڤاڵدۆ له‌ دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی له‌سه‌ر باساكه‌ی فلیك گوتی،

زۆر باشە، زۆر دڵخۆشم بە کاری راهێنەر، بارسا ئاستێکی زۆر باشی هەیە، پێشەنگی لالیگا، هاندەران دڵخۆشن، به‌ڵام ئه‌وه‌ سه‌ره‌تایه‌، هیوادارم بتوانن بەم شێوەیە تا کۆتایی به‌رده‌وامبن و ببمە پاڵەوانی لالیگا و له‌ چامپیونزلیگیش هه‌نگاوی دوور بهاوێژن.

یاریزانه‌كه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل گوتیشی،

بارسا زۆر باش دەبینم، زۆر دڵخۆشم ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كه‌ن ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌ به‌رده‌وامبن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن نازناوه‌كان دروێنه‌ بكه‌ن.

له‌ باره‌ی باسای سه‌رده‌می چاڤی ریڤاڵدو گوتی،

چاڤی دوای ده‌ستبه‌ركاربوونی له‌ وه‌رزی دواتر نازناوی خولی بەدەستهێنا، هه‌رچه‌نده‌ كێشه‌ی زۆریشی لە یاریگا و له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا هه‌بوو، کاری باشی کرد ئه‌و تازە دەستی بە کاری راهێنەر کردووە، بۆیه‌ پێم وایه‌ كاره‌كانی باشبوون، ئێستاش بە راهێنەرێکی باش گۆڕدراوەتەوە، کە ئەزموونی هەیه‌، هیوادارم تا کۆتایی بەم شێوەیە بەردەوام بێت و نازناوەکان بەدەست بهێنێت.

له‌باره‌ی ئاستی لامین یاماڵیش یاریزانه‌كه‌ی پێشووی باسا رایگه‌یاند،

لامین یاریزانێکی گەورەیە، خاوەنی سیفەتی یاریزانە به‌ ئەزموونه‌كانه‌، یاریزانێکە چێژ لە تۆپی پێ وەردەگرێت و وا لە هاندەران دەکات چێژی لێ وەربگرن، بووته‌ پاڵەوانی یۆرۆ، لە یانەکەدا کاری باش دەکات و دڵنیام لە داهاتوودا خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەست دەهێنێت.

له‌باره‌ی به‌راوردكردنی به‌ ئاستی مێسی له‌ سه‌ره‌تایی ته‌مه‌نی، ریڤاڵدۆ گوتی،

به‌راورد كردن به‌ ئاستی مێسی قسەی گەورەیە، باش نییە بەراورد به‌ مێسی بكرێت، لیۆ یاریزانێكه هەموو شتێکی بۆ یانه‌كه‌ كردووه‌، دەبێت زۆر کار بکەیت بۆ ئەوەی بتوانیت بەراورد بکرێت،  کات دیاری دەکات کە ئایا دەتوانێت بگاتە ئاستی مێسی یاخود نا، ئەوەی دەتوانم بیڵێم ئەوەیە کە ئەو یاریزانێکە کە من خۆشم دەوێت، یاریزانێکی کوالیتیه‌، چێژ وەردەگرم کاتێک یاریی بارسا دەبینم و ئەویش یاریی ده‌كات، جیاوازی دروست دەکات .

له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی ئێمباپێ به‌ ریال مه‌درید و كاریگه‌ری لەسەر ژووری جلگۆڕینی مەدرید و هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌ستێره‌ له‌ مه‌درید رایگه‌یاند،

 کاتێک یاریزانی باشت هەبێت بۆ راهێنەر باشە، بەڵام روونە هەندێک یاریزان دڵتەنگ دەبن و له‌وانه‌یه‌ لە ژووری جلگۆڕین هەندێک كێشه‌ رووبدات، ئاساییە لە شوێنێکدا هەندێک ناکۆکی دروست بێت، مەدرید راهێنەرێکی نایابی هەیە، من ئەوم لە میلان بینیوه‌ كاتێك یاریزان بووم، دەزانێت چۆن قسە لەگەڵ یاریزانەکان بکات، کەسێکی زۆر زیرەکە، هاوڕێی یاریزانەکانە، زۆر باش دەزانێت کارەکان بكات.

له‌باره‌ی ئه‌نجامی كلاسیكۆش ریڤاڵدۆ گوتی،

بارسێلۆنا تیپیكی ئاماده‌یه‌، ده‌توانێت كلاسیكۆ بباته‌وه‌ و نازناوی لالیگاش به‌ده‌ست بهێنیت.

ریڤاڵدۆ له‌ كۆتاییدا باسی خه‌ڵاتی باڵۆندۆری كردوو گوتی، پێم وایە ڤینیسیۆس جونیۆر بۆ هەموو ئەو کارانەی وەرزی رابردوو کردوویەتی، پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و لالیگا، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌بووه‌، شایه‌نی به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی باڵۆندۆره‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button