ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

بۆچی یاریزانانی بۆڕووسیا دۆرتموند لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ راهێنانیان نەکرد؟

پێشتر نووری شاهین بڕیاری دابوو

Yariga App

یاریگا –

لە ترسی سیخوڕیکردن و ئاشکرابوونی پلانەکانیان، یاریزانانی بۆڕووسیا دۆرتموند لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ راهێنانەکانیان نەکرد.

رۆژنامەی بێلدی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، یاریزانانی بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی لە ترسی ئاشکرابوونی پلان و تەکتیکەکانیان لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ مەشق و راهێنانیان نەکرد، بەڵکو لە ئەڵمانیا دوای ئەوەی دوایین مەشقیان کرد ئینجا گەشتی مەدریدیان کرد.

سەرەڕای دەنگۆیەکانی میدیاکان و بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، نووری شاهین راهێنەری بۆڕووسیا دۆوتموند لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان رەتیکردەوە لە ترسی ئاشکرابوونی پلانەکانیان لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ راهێنانیان نەکردبێت.

بەڵام شەوی رابردوو یاریزانانی دۆرتمۆند چوونە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بۆ ئەوەی هەست بە کەشوهەوای یاریگاکە و بارودۆخی یاریگاکە بکەن، روون بوو کە سەریان سوڕما لە گەورەیی و سەرنجڕاکێشی یاریگا تازە نۆژەن کراوەکە، کە زۆرێک بە جوانترین یاریگاکانی جیهانی دادەنێن.

نۆژەنکردنەوەی ئەم یاریگایە تێچووی زۆر بوو، بەڵام ئەو قازانجەی کە بەهۆی بەکارهێنانی ئاسانکارییە جیاواز و بەرفراوانەکەیەوە بۆیان دەهێنێ، بەم زووانە قەرەبووی ئەم تێچووە زەبەلاحە دەکاتەوە.

ئەمشەو لە قۆناخی خولی چامپیۆنزلیگ، ریال مەدرید و بۆڕووسیا دۆرتموند لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەیەک دەگەن و یاریی کۆتایی وەرزی رابردوو دووبارە دەکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button