چامپیۆنزلیگگرنگترین

لاپۆرتا داوایەک ئاڕاستەی هانزی فلیک دەكات

Yariga App

یاریگا –

خوان لاپۆرتا، سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی داوا لە هانزی فلیک راهێنەری ئەڵمانی یانەكەی دەكات تۆڵە لە بایرن میونشن بكاتەوە.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی چوارشەممەی داهاتوو بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایرن میونشن بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ.

لە هەفتەی یەكەمدا بارسێلۆنا بەرامبەر مۆناكۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك شكستیهێنا، پاشان لە هەفتەی دووەم تۆڵەیان كردەوە و بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام لە یەنگ بۆیزیان بردەوە.

بایرن میونشنین لە یەكەم هەفتە بە ئەنجامێكی گەورە و بە 9-2لە دینامۆ زاگریبی بردەوە و لە هەفتەی دووەم بە گۆڵێكی بێ وەڵام بە ئاستۆن ڤیلا دۆڕا.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Diario AS (@diarioas)


بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، لاپۆرتا كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ فلیک كردووە و داوای لێكردووە تۆڵە لە بایرن میونشن بكاتەوە و بردنەوە بەدەستبهێنن.

لاپۆرتا بە فلیكی گوتووە ‘ تۆ بردنەوەیەک بەرامبەر بایرن قەرزاریت، ئەگەر بردنەوەكەش بە ئەنجامێكی گەورە بێت ئەوا باشتر دەبێت’.

لە ساڵی 2020 ئەو كاتەی فلیك راهێنەری بایرن میونشن بوو لە قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ بایرن بە ئەنجامی 8-2 لە بارسێلۆنای بردەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button