ئاسیاعێراق

میمی هۆکاری یەکسان بوونەکەیان بەرامبەر پاختاکۆر ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

شوڕتە لە یاریگای کەربەلا نەیتوانی لە پاختاکۆر بباتەوە و مییش هۆکارەکەی باس دەکات.

بە ئامادەبوونی 7500 هاندەر و له گەڕی سێیەمی خولی بژاردەی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، شوڕتە لە یاریگای کەربەلا بەبێ گۆڵ لەگەڵ پاختاکۆری ئۆزبەکی یەکسان بوو، ئەحمەد سەڵاح راهێنەری شوڕتە دوای یارییەکە دەڵێت جیاوازی شوڕتە لەگەڵ یانەکانی تری ئاسیا زۆرە تایبەت لە رووی دارایی و ئاستی یاریزانە پیشەگەرەکانەوە، ئەحمەد دەربارەی ئاست و ئەنجامی یارییەکە زیاتر گوتی:

جیاوازیەکی زۆر هەیە لە نێوان ئێمە و یانەکانی تر تایبەت لە رووی هونەرییەوە، چونکە یانەکان زیاتر لە هەشت یاریزانی پیشەگەریان هەیە و ئاستی یاریزانەکانیش لە ئێمە باشترن، پاختاکۆریش یەکێکە لەو یانانەی تیپێکی بەهێزە، ئێمەش تیپێکی باشین ئەگەر دارایی شوڕتە وەک یانەکانی تری ئاسیا بوایە ئەوا ئێمەش زۆر باشتر دەردەکەوتین بۆیە ئەستەمە بە و ئاست و پێداویستیانەی ئێستا بتوانین کێبڕکێ بکەین.

هێرشبەری شورتە و هەڵبژاردەی عێراق موهەنەد عەلی ناسراو بە میمی کە چەند هەلێکی گۆڵ تۆمار کردنی لە یارییەکە لە دەستدا دوای یەکسان بوونەکەیان گوتی:

لە هەر دوو گێمی یارییەکە دەرفەتی گۆڵکردنمان هەبوو بەڵام نەمانتوانی هەلەکان بکەینە گۆڵ و لە دەستماندا، ئەوەی لە توانامان بوو پێشکەشمان کرد بەڵام تۆپ نەیدەویست بچێتە گۆڵەوە، دەمانەوێ ئەم یارییە لەبیر بکەین و بیر لە یاریی داهاتوو بکەینەوە و ببینە جێی رەزامەندی هاندەرانمان.

 

سێیەم یاریی بوو شوڕتە لە خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا نەیتوانیوە سەرکەوتن بە دەستبهێنێت و دوو یەکسان بوون و شکستێکی هەیە، خاوەن دوو خاڵە و لە ریزبەندی نۆیەم دێت و یاریی داهاتووش لە سعودیە بەرامبەر یانەی ئەهلی ئەو وڵاتە یاریی دەکات  کە بە 9 خاڵ لە ریزبەندی دووەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button