ئیتاڵیاگرنگترین

میلان هەوڵی گەڕاندنەوەی ئەستێرەیەکی دەدات

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی هەوڵی گەڕاندنەوەی ئستێرەیەکی دەدات و دەیەوێ بیگەڕێنێتەوە سان سێرۆ.

میلان بۆ پتەوکردنی ریزەکانی پێویستی بە چەند گرێبەستێک هەیە بەتایبەت بۆ هێڵی ناوەڕاست. بۆ ئەو مەبەستەش گەڕاندنەوەی ساندرۆ تۆنالی بە باشترین بژاردە دەزانێ. ئەوە بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە سەرچاوەکان نزیک لە یانە ئیتاڵیەکە بڵاویانکردووەتەوە.

ئەو سەرچاوە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی زانیاریە نوێیەکەیدا، ئەوەشی نووسیوە کە هەر کاتی فرۆشتنی تۆنالی، نیگەرانی لای زۆرێک لە نێوخۆی یانەکەدا دروستکربوو.

کاروانی پیشەگەرێتی ساندرۆ لەگەڵ برێشیای وڵاتەکەی لە 2017-2021 دەستپێکرد و پاشان گواسترایەوە بۆ ریزەکانی میلان. بە ماوەیەکی کەم لەگەڵ رۆسۆنێری توانی ببێتە جێی رەزامەندی هاندەرانی ئەو یانەیە و نازناوی پیرلۆی نوێیان پێبەخشی.

ئەیسی میلان هاوینی 2023 تۆنالی بە بەهای 70 ملیۆن یۆرۆ وەک گرانبەهاترین یاریزانی ئیتاڵی بە یانەی نیوکاسڵ فرۆشت.

بەڵام بەهۆی تێوەگلان لە گرەوی وەرزشی و ساخبوونەوەی تۆمەتەکان بەسەری، بەشداری تەنیا 12 یاریی یانە ئینگلیزییەکەی کرد و 10 مانگ لە یاریکردن سڕکرا. لە مانگی ئابی ئەم ساڵ رێگەی پێدرا بگەڕێتەوە یاریگاکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button