عێراقکوردستان

سبەی خولی نایابی عێراق دەستپێدەکات

Yariga App

یاریگا –

سبەی خولی نایابی عێراق دەستپێدەکات و پێشمەرگەی سلێمانی و غازی باکوور لە دەرەوەی یاریگای خۆیان یاریی دەکەن.

سێشەممە ( 22ـی ئۆکتۆبەری 2024 ) خولی نایابی عێراق بۆ وەرزی 2023 _ 2024 دەستپێدەکات و هەر 10 یارییش لە یەک کاتدا بەڕێوە دەچێت،  بۆ ئەم وەرزەی خولەکە پێشمەرگەی سلێمانی و غازی باکوور نوێنەرایەتی کوردستان دەکەن و هەر دوو یانەش یەکەم یاریی لە دەرەوەی یاریگای خۆیان دەکەن،

ئەمڕۆ پێشمەرگەی سلێمانی دوایین یەکەی مەشقی خۆی لە یاریگای ئەمانەی بەغدا کرد پێش یارییەکەی سبەی بەرامبەر جۆلان کە بڕیارە کاتژمێر 3ـی ئێوارە لە یاریگای فەلوجە سیتی بەڕێوەبچێت، غازی باکووریش لە بەغدا تایبەت لە یاریگای مەسافی دوایین مەشقی خۆی کرد کە بریارە لە هەمان یاریگا سبەی رووبەرووی مەسافی ببێتەوە.

وەرزی رابردوو پێشمەرگەی سلێمانی لە دوایین یاری پلەی ئۆفی خولەکە بەرامبەر قاسم شکستی هێنا و نەیتوانی بگاتە خولی ئەستێرەکانی عێراق، گازی باکووریش تەنها مانەوەی لە خولی نایابی عێراق مسۆگەر کردبوو.

بۆ یەکەمجارە خولی نایابی عێراق بە بەشداری 38 خولەکە دەکرێت و بەشێوازی یەک کۆمەڵە و چوون و هاتن یارییەکانی بەڕێوەدەچێت، بۆ هەر یانەیەک لە وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق 38 یاریی دەکات.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button