ئیسپانیاگرنگترین

هەواڵێک لە راهێنانەکانی ریاڵ مەریدەوە هاندەرانی یانەکە نیگەران دەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریاڵ مەدرید لە گەرمەی کۆتا خۆئامادەکردن بۆ یارییەکەی دۆرتمۆند، یاریزانێکی گرنگی راهێنانەکان جێدەهێڵێ.

سبەی شەو کاتژمێر 10 بە کاتی هەرێمی کوردستان ریاڵ لە یاریگای خۆی میونداری یانە ئەڵمانیەکە دەکات لە سێیەم گەڕی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئیدو ئاگویری رۆژنامەنوس لە چیرینگیتۆی ئیسپانی، ئۆرێلین چوامینی ئەمڕۆ زووتر لە یاریزانەکانی دیکە راهێنانەکانی جێهێشتووە کە رەنگە بەهۆی گرفتێکەوەبووبێ لە ماسوولکەکانی. بە دڵنیاییەوە نائاسوودەییەکی هەیە.

چوامینی رەگەزێکی گرنگی تیمەکەی کارلۆ ئانچیلۆتیە و بەهۆی ئەو تایبەتمەندیەی کە هەیەتی، دەتوانرێ لە هەردوو پێگەی دڵی بەگری و ناوەڕاستی بەرگریکار بەشداریپێبکرێ.

ئەو هەواڵە ناخۆشە لەکاتێکدایە، هاندەرانی ریاڵ ئەمڕۆ بە گەڕانەوە ئیبراهیم دیاز شادبوونەوە کە بەشداری راهێنانە بەکۆمەڵەکانی کردەوە دوای ماوەیەک لە دابڕان.

بابەتی زیاتر

Back to top button