ئیسپانیاگرنگترین

وادەی گەڕانەوەی ئەلابا ئاشکرا دەکرێت

"خۆی بەدەستەوە نادات"

Yariga App

یاریگا –

دەنگۆکان بەدرۆدەخرێنەوە و دەیڤد ئەلابا هەرگیز بیری لە وازهێنان نەکردووەتەوە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلەیتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، دەیڤد ئەلابای ئەستێرەی ریال مەدرید هەرگیز بیری لە وازهێنان لە یاریکردن نەکردووەتەوە و دەنگۆکانی وازهێنانی ناڕاستن.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئەڵمانییەکە، ئەلابا بە سەختی کار بۆ گەڕانەوەی دەکات. پێشبینی دەکرێت یاریزانەکە بتوانێت لە نیوەی دووەمی ئەم وەرزە بۆ یاریکردن بگەڕێتەوە و بەتەواوی ئامادەبێت.

بەرگریکارە تەمەن 32 ساڵانییەکە لە 18ـی دێسێمبەری ساڵی رابردووەوە بەهۆی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆی لە یاریکردن دابڕاوە، بەهۆی زۆری تەمەنی درەنگتر لە وادەی خۆی لە پێکانەکەی چاکدەبێتەوە.

هەر بەهۆی نەگەڕانەوەی لە وادەی دیاریکراو، گومان دەکرا یاریزانەکە جارێکی دیکە نەتوانێت یاریی بکات و هاوشێوەی رافایێل ڤارانی فەڕەنسی بڕیاری وازهێنان لە یاریکردن بدات. بەڵام یاریزانەکە خۆی بەدەستەوە نەداوە و دەیەوێت بەردەوامبێت.

ئەستێرە نەمساییەکە لە هاوینی 2021 دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە لۆس بلانکۆس کرد.

ئەلابا لە مەشقەکانی یەکشەممە

بابەتی زیاتر

Back to top button