ئه‌ڵمانیائیسپانیا

لیڤاندۆڤسکی رێکۆردێکی مێژوویی مولەر دەشکێنێت

Yariga App

یاریگا –

تەنیا تۆژێک دوای هاتریکەکەی هاری کەین بەرامبەر شتوتگارت، ئەستێرە پۆڵەندییەکەی بارسا وەڵامی هاری کەین و یانەکەی پێشووی دایەوە.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی دوو گۆڵی دیکەی تۆمارکرد، ئەمەش رۆژێک دوای ئەوەی ئەستێرەی ئینگلزەکەی بایرن هاتریکی کردبوو، ئێستاش پێش گێرد مۆلەری ئەفسانە کەوتووە.

لیڤا دوو گۆڵی بەرامبەر سیڤییا کرد، تەنیا چەند رۆژێک پێش ئەوەی لە چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی بایرن ببنەوە. هاری کەین بە هاتریکێک یانە ئەڵمانییەکەی زیندووکردەوە و بڕوا بەخۆبوونێکی زۆری بە تیپەکەی پێش یارییەکەی شەوی چوارشەممە بەرامبەر بارسا بەخشی.

لیڤا، بە تۆمارکردنی 366 گۆڵ، سێیەم گۆڵکاری مێژووی خولە گەورەکانە، لە دوای لیۆنێل مێسی بە 496 گۆڵ و کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە 495 گۆڵ، پێش گێرد مۆلەری ئەفسانەی بایرن کەوت کە 365 گۆڵی تۆمارکردبوو. هێشتاش رێگایەکی دووری لە پێش ماوە بۆ ئەوەی بگاتە پلەی یەکەم.

سەرەڕای ئەو فشارانەی کە لە دوو یاری رابردووی هەڵبژاردەکەیدا تووشی بوو، لیڤا وەک یاریزانێکی سەرەکی یاریی کرد و چوارەم دووانەی خۆی لەم وەرزەدا تۆمارکرد ئەویش بەرامبەر (ڤالێنسیا، ڤیاریال، یۆنگ بۆیز و سیڤییا)، و هاتریکی بەرامبەر ئەلاڤێس زیاد دەکرێت . تەنها لە 12 یاری فەرمیدا چواردە گۆڵی کردووە.

بەم دوو گۆڵە ئێستا لیڤاندۆڤسکی لەم وەرزەدا خاوەنی 14 گۆڵە، 12 گۆڵ لە لالیگا و دوو گۆڵی دیکەش لە چامپیۆنزلیگ. لە 10 هەفتەوە لە 7 یاری (ڤالێنسیا، ئەتلەتیک، ئەلاڤێس، ڤیاڕیال، خیتافی، یۆنگ بۆیز و سیڤییا) گۆڵی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button