ئیسپانیا

پێنا: دڵخۆشم چێزنی رکابەری منە

Yariga App

یاریگا –

ئیناکی پێنای گۆڵپارێزی بارسێلۆنا پێی وایە چێزنی رکابەرێکی باشە بۆی و یارمەتی سەرکەوتنی دەدات.

دوای پێکانەکەی مارک ئاندرێ تێرشتیگن لە بەستەری ئەژنۆیدا، ئێستا ئیناکی پێنا بووەتە پاسەوانی سەرەکی گۆڵی بارسێلۆنا، چێزنیش بەهۆی پێکانەکەی شتیگن گرێبەستی لەگڵدا واژۆ کرا و جارێ گۆڵپارێزی دووەمە.

هەرچەندە باس لەوە دەکرا کە چێزنی جێگەی پێنا دەگرێتەوە و دەبێتە گۆڵپارێزی یەکەم دوای چەند مەشقێک، بەڵام هانسی فلیک بڕیاری داوە لە یارییەکانی داهاتووشدا تواناکانی پێنا بەکار بهێنێت.

پێنا لە دوای بردنەوە پڕ گۆڵەکەی بارسیلۆنا بەرامبەر سێڤییا گوتی:

 خۆشحاڵم خولەکی زیاتر یاریی دەکەم و ئەم دەرفەتەم قۆستەوە. چێزنی گۆڵپارێزێکی گەورەیە و ئەزموونی زۆرە، هاوکاریمان دەکات. هەردووکمان بە هەموو توانامانەوە راهێنان دەکەین تاوەکوو راهێنەر دەرفەتێکمان پێبدات.

پێنا لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

چێزنی ئەزموونێکی زۆری هەیە لە چامپیۆنزلیگ. قسەی لەگەڵ کردم و منیش بە وردی گوێم لە ئامۆژگارییەکانی گرت. خۆشحاڵم کە ئەو رکابەری منە. هەموومان لێرەین بۆ یارمەتیدانی تیپەکە و تاکە شتێک کە گرنگە سەرکەوتنی تیپەکەیە.

پێنا لە گێمی دووەمی یاریی ڤیاریال وەکوو شوێنگرەوەی شتیگن هاتە ناو یاریگا و لەو کاتەوە بووەتە گۆڵپارێزی سەرەکی بلاوگرانا و لە کۆی پێنج یاریدا پێنج گۆڵی لێکراوە و سێ کلین شیتی هەبووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button