ئاسیاعێراق

شوڕتە بۆ ئاشت کردنەوەی هاندەرانی لە کەربەلا بەرامبەر پاختاکۆر یاریی دەکات

Yariga App

یاریگا –

بۆ ئاشت کردنەوەی هاندەرانی لە خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا، شوڕتە بەرامبەر پاختاکۆر یاریی دەکات.

لە یاریگای کەربەلای نێودەوڵەتی دووشەممە ( 21ـی ئۆکتۆبەری 2024 ) لە گەڕی سێیەمی خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا شوڕتە رووبەرووی پاختاکۆری ئۆزبەکی دەبێتەوە، شوڕتە بەهۆی دۆڕانە قورسەکەی لە یاریی رابردوو بەرامبەر هیلال بە ئەنجامی 5 _ 0 دەیەوێت بە سەرکەوتن هاندرانی ئاشت بکاتەوە و بگەڕێتەوە کێبڕکێی یانەکانی سەرووی ریزبەندی.

دەربارەی یارییەکەی بەرامبەر پاختاکۆر ئەحمەد سەڵاحی راهێنەری شوڕتە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا گوتی:

هەموو شتێک باشە بۆ یارییەکە، دەمانەوێت بە سەرکەوتن بەرامبەر پاختاکۆر تۆڵەی شکستی رابردوومان بکەینەوە، باش خۆمان ئامادە کردووە و بە شێوەکی جیاوازتر لە خول یاریی دەکەین، پاختاکۆر یانەیەکی بەهێزە و هەوڵدەدەین یاریگا و هاندەرانی خۆمان بکەینە قەڵغان و هۆکاری سەرکەوتنمان بن لە یارییەکە، یاریگاکانی عێراق زۆرباشن و یاریگای کەربەلاش یەکێکە لە و یاریگایانە.

سەجاد جاسم یاریزانی شوڕتە کە لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە ئامادەبوو، دەربارەی یارییەکە و ئامادەکاری تیپەکەی گوتی:

ئامادەین ئاستێکی باش پێشکەش بکەین و ناوی عێراق بەرز رابگرین، بەرامبەر پاختاکۆر ئاستی راستەقینەی شوڕتە دەبینن و چونکە ئێمە پاڵەوانی سێ وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراقین بۆیە هاندەران ئاست و ئەنجامیان لە ئێمە دەوێت، هیچ تیپێک ئاسان نیە لەم پاڵەوانیەتیە و هاندەرانمان پاڵپشتی راستەقینەی ئێمەن.

شوڕتە لە دوو یارییدا خاوەن یەک خاڵە و لە ریزبەندی 11ـەم دێت، پاختاکۆری ئۆزبەکیش یەک خاڵی هەیە و لە ریزبەندی هەشتەم دێت، تا ئێستا هیلالی سعودی و ئەهلی سعودی لە ریزبەندی یەکەم و دووەمی خولەکەن کە هەریەکە و شەش خاڵیان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button