ئیسپانیا

دی یۆنگ بۆ یارییەکەی ئەمشەو ئامادە نابێت

Yariga App

یاریگا –

فرانکی دی یۆنگ،یاریزانە هۆڵەندییەکەی بارسێلۆنا کە پێدەچوو بەرامبەر سێڤییا یاری بکات، بەهۆی ئازاری ماسولکەکانیەوە بە ئەگەرێکی زۆر بۆ یارییەکەی ئەمشەو ئامادە نابێت.

لە بارسێلۆنا هەمووان دەزانن دەبێت بۆ گەڕانەوەی دی یۆنگ سەبریان هەبێت، چونکە هێشتا چارەسەرە پزیشکییەکانی تەواو نەبووە.

چاوەڕوانی هانسی فلێک کە بتوانێت سوود لە تواناکانی ناوەڕاستکارە هۆڵەندییەکە وەربگرێت بەردەوامە، کێشە بچووکەکانی ماسولکەکان هەنگاوێکی دیکەیە بۆ دواوە بۆ یاریزانێک کە پێشتر بۆ ماوەی پێنج مانگ بەهۆی پێکانەوە لە پاژنەی پێیدا دوورکەوتبووەوە.

وەک هانسی فلیک روونیکردەوە کە هەموو شتێک ئامادەیە بۆ ئەوەی دی یۆنگ لە پێکهاتەی سەرەکی بەرامبەر سیڤییا ئامادە بێت. راهێنەرە ئەڵمانییەکە هەرگیز نەیشاردۆتەوە کە باوەڕێکی تەواوی بە ئەو یاریزانە هۆڵەندییە هەیە و ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی چاکبوونەوە دەکات. لە مەشقەکانی رۆژی هەینیدا دی یۆنگ بەهۆی ئازاری ماسولکەکانیەوە نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات.

دوێنێ فلیک گوتی:

لەگەڵ فرانکی چاوەڕێی سبەی دەکەین تا بزانین چۆن دەبێت. لە بنەڕەتدا لەم رۆژانەدا زۆر باش مەشقی دەکرد و منیش وەک یاریزانی سەرەکیم دانا، بەڵام ئێستا چاوەڕێی سبەی دەکەین.

لەم وەرزەدا دووجار بەرامبەر ئەلاڤێس (9 خولەک) و یۆنگ بۆیز لە چامپیۆنزلیگ (15 خولەک) یاری کردووە.

فرانکی وەرزی رابردوو سێ جار لە پاژنەی پێیدا تووشی پێکان بوو، ئەمساڵیش تووشی کێشەی ماسولکەکان بووە و پێدەچێت گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان بۆ ماوەیەکیتر دوابخرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button