ئیسپانیا

دوو تۆمەتی ساختەکاری دەخرێتە پاڵ سەرۆکی بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا –

دادگای لێکۆڵینەوەی بارسێلۆنا، سکاڵایەکی نوێی قبوڵ کردووە کە باس لە ئەگەری ساختەکاری لە دژی سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا دەکات. ئەمە دووەم تۆمەتە لە دوو هەفتەی رابردوودا.

خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا بۆ جاری دووەم تۆمەتبار کرا لە دۆسیەیەکی ئەگەری ساختەکاری. دادگای لێکۆڵینەوەی ژمارە 21ی شاری بارسێلۆنا سکاڵایەکی لەسەر خوان ئۆلیڤێرا و سەرۆکی ئێستای یانە کەتەلۆنییەکە و هاوبەشی پێشووی لاپۆرتا قبوڵکرد، کە تۆمەتبارە بە نەگەڕاندنەوەی 50 هەزار یۆرۆ بۆ وەبەرهێنەرێکی تایبەت. ئەم زانیاریانە لەلایەن کادێنا سەر بڵاوکراوەتەوە.

دوو هەفتە لەمەوبەر داوایەکی دیکەی یاسایی بڵاوکرایەوە کە تیایدا لاپۆرتا و ئۆلیڤ تۆمەتبارکرابوون بەوەی هەرگیز 4.7 ملیۆن یۆرۆیان بۆ وەبەرهێنەرێکی دیکە نەگەڕاندەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رێلێڤۆ، لاپۆرتا ئاماژەی بەوە کردووە کە وەبەرهێنانی لە کۆمپانیای ریوس کردووە، کە یانەکە لە خولی پلە دوو دابەزیوە و بەهۆی نەدانی قەرزەکانیەوە ئیفلاس بووە، هەروەها لە کۆمپانیایەک لە هۆنگ کۆنگ کە بڕیار بوو قوتابخانەی تۆپی پێ لە ئاسیا دروست بکات.

ئەو زانیاریانە لە رۆژێکدا دێت کە گرنگییەکی زۆری بۆ خوان لاپۆرتا هەبوو. بارسێلۆنا رۆژی شەممە کۆبوونەوەی گشتی خۆی ئەنجامدا و لاپۆرتاش توانی دەنگی ئەرێنی لەلایەن ئەندامانەوە بۆ هەژماری دارایی وەرزی 2023-2024 وەربگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button