ئه‌ڵمانیاگرنگترین

کۆمپانی ئه‌و پلانه‌ ئاشكرا ده‌كات له‌ نێوان دوو گێمه‌كان به‌ یاریزانه‌كانی گه‌یاندووه‌

Yariga App

یاریگا –

ڤینسێنت کۆمپانی راهێنەری بایرن میونشن باسى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌ی كرد كه‌ یانه‌كه‌ی (4-0) له‌ یانه‌ی شتوتگاردی برده‌وه‌.

کۆمپانی لەدوای یارییه‌كه‌ بۆ مێدیاكان گوتی، له‌ نێوان دوو گێمه‌كان به‌ یاریزانه‌كانم گوت ئارام بگرن و په‌له‌ نه‌كه‌ن له‌ هێرشی پێچه‌وانه‌ چونكه‌ شتوتگارد تیپێكی باشه‌.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە گێمی یەکەم خراپ نه‌بووین به‌ڵام نه‌مانتوانی گۆڵ بكه‌ین، پێموابوو دەتوانین باشتر سوود لە هەلەکانمان وەربگرین، ئێمەش ئاراممان هەبوو، لە کۆتاییدا ئاستێکی زۆر باشمان پێشکەشکرد.

گوتیشی، هەندێک وردەکاری بچووک هەیە، بۆ یارییه‌كان ده‌بێت بیكه‌یت ئه‌وكات کارەکان ئاسانتر دەبن، ئێستا سەرکەوتنمان بەدەستهێناوە، بیر له‌ یاریی بارسێلۆنا ده‌كه‌ینه‌وه‌.

سەبارەت بە پێکانەکەی ئەلێکساندەر پاڤلۆڤیچ، کۆمپانی گوتی، من پزیشک نیم، بەڵام پێکانەکە ئێستا بە باشی دەرناکەوێت، له‌ ده‌ستدانی ئه‌و خراپ ده‌بێت بۆ تیپه‌كه‌مان به‌ تایبه‌ت ئه‌و یەکێک بوو لە باشترین یاریزانەکانمان.

بابەتی زیاتر

Back to top button