ئه‌ڵمانیا

ئەستێرەکەی بایرن میونشن سێ مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت

Yariga App

یاریگا –

ئالێکساندەر پاڤلۆڤیچ بەهۆی پێکانەوە لانیکەم بۆ ماوەی سێ مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

شەوی رابردوو بایرن میونشن لە هەفتەی حەوتەمی بۆندسلیگا بەرامبەر شتوتگارت یاری کرد و توانی لە یارییەکی سەرنجڕاکێشدا بە تۆمارکردنی چوار گۆڵ سێ خاڵی بەنرخ لەم یارییەدا بەدەستبهێنێت.

بەڵام ئەو رووداوەی بردنەوەکەی لەلای باڤارییەکان تاڵ کرد، پەیوەندی بە پێکانەکەی پاڤلۆڤیچەوە هەبوو. بەهۆی پێکدادانێکەوە لە یاریگادا تووشی شکانی ئێسکی شانی بوو، ستافی پزیشکی بایرن میونشنیش دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە بە فەرمی ئەم هەواڵەیان پشتڕاستکردەوە و رایانگەیاند کە دەبێت نەشتەرگەری بۆ بکرێت.

زۆرێک لە میدیاکانی ئەڵمانیا سەرەتا رایانگەیاند کە تەنیا تا کۆتایی مانگی نۆڤەمبەر واتا شەش هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە، بەڵام ئێستا رۆژنامەی بیڵد رایگەیاندووە کە بەهۆی سەختی نەشتەرگەرییەکەی، لانی کەم لە سێ مانگی داهاتوودا لە یاریگا و لە پێکهاتەی بایرندا نابێت.

ئەمە خراپترین هەواڵ بوو بۆ ڤینسێنت کۆمپانی، کە لەم ساتە گرنگەدا یاریزانەکەی لەدەستداوە و دەبێت چاوی لە پڕکردنەوەی پۆستە بەتاڵەکەی بێت لە هێڵی ناوەڕاستی تیپەکەیدا بۆ یارییە گرنگەکانی داهاتوو. یاری داهاتووی بایرن میونشن لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بارسێلۆنا دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button