ئه‌مریکاگرنگترین

ئینتەر مەیامی بەشداری جامی جیهانی یانەکان دەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئینتەرمەیامی ئەمریکی، بڕیارە شانبەشانی یانە گەورەکانی تری جیهان بەشداری لە جامی جیهانی یانەکاندا بکات.

شەوی رابردوو لە نیوەی شەو بە کاتی کوردستان، ئینتەرمەیامی لە چوارچێوەی رکابەرییەکانی خولی تۆپی پێی ئەمریکا بەرامبەر نیو ئینگلاند یاریی کرد و توانی لە یارییەکی سەرنجڕاکێشی پڕ لە گۆڵ و بە ئاستێکی نایاب و بە تایبەت لە لایەن لیۆنێل مێسی بە ئەنجامی 6-2 سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

ئەم سەرکەوتنە زۆر بەنرخ و گرنگ بوو بۆ خوێندکارەکانی تاتا مارتینۆ، وە وای لێکردن بتوانن ئەو ژمارە پێوانەییەی نیو ئینگلاند بشکێنن کە پێشتر لە وەرزی 2021دا تۆماریان کردبوو و بەرزترین خاڵی مێژووی ئەم پاڵەوانێتییە بە 74 خاڵ بەدەست بهێنن.

بەڵام شتێکی تری باش کە شەوی رابردوو بەسەر ئەم تیپەدا هات ئەوە بوو کە ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا دوای کۆتایی هاتنی ئەم یارییە لە یاریگای ئینتەرمیامی رایگەیاند کە ئەم تیپە بە فەرمی و بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە بەشداری جامی جیهانی یانەکان دەکات کە بڕیارە هاوینی داهاتوو بەڕێوە بچێت و مژدەیەکی زۆر خۆش بوو بۆ ئەوان و هەموو هەوادارانی لیۆنێل مێسی.

ئینفانتینۆ گوتی:

دەمەوێت سێ شتتان پێ بڵێم. سەرەتا پیرۆزبایی لەم تیپە دەکەین بۆ بردنەوەی قەڵغانی هاندەران. خاڵی دووەم ئەوەیە کە ئێوە مۆڵەتی بەشداریکردنتان لە جامی جیهانی یانەکانی 2025 بەدەستهێناوە. وە خاڵی سێیەم ئەوەیە کە یەکەم یاری لە یاریگای هارد رۆک لەبەردەم 65 هەزار کەس ئەنجام دەدەن و یاریی کرانەوە ئێوە دەیکەن.

دوایین خولی پاڵەوانێتییەکە لە ساڵی 2023 لە نێوان حەوت تیپ بەڕێوەچوو و مانچێستەر سیتی جامەکەی بەدەستهێنا.

تیروپشکی تەواوی جامی جیهانی یانەکان لە مانگی کانوونی دووەمدا ئەنجام دەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button