ئینگلتەراگرنگترین

تێن هاخ؛ من نەمویست ئەم یاریزانە بڕوات

Yariga App

یاریگا –

ئێریک تێن هاخ جەخت دەکاتەوە کە نەیویستووە ئەستێرەیەکی مانچێستەر یونایتد لە یانەکە بڕوات.

ئەمڕۆ شەیتانە سوورەکان دوای زنجیرەیەک ئەنجامی نەرێنی، لە کۆتاییدا بە بردنەوە شادبوویەوە کاتێک لە هەفتەی هەشتەمی خولەکە 2-1 لە برێنتفۆردی بردەوە.

لە چاوپێکەوتنی میدیایی دوای یارییەکە ئێریک تێن هاخ لە سەر چەند تەوەرێکی قسەی کرد. لەنێویاندا رۆشتنی سکۆت مەکتۆمینای بۆ کە هاوینی رابردوو بە بڕی 32 ملیۆن دۆلار روویکردە ناپۆلی.

لەگەڵ یانە نوێیەکەی، ئەستێرە سکۆتلەندیەکە توانی بەردەوامی بدات بە ئاستەکەی پێشووتری و بووەتە چەکێکی کاریگەر لە تیمەکەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی. بەجۆرێک، لە پێنج بەشداری سەرەکییدا توانیویەتی دوو گۆڵ و ئەسیستێک بکات.

لە وەڵامی ئەوەی ئایا مان یو بەهۆی کۆت و بەندە داراییەکانەوە سکۆتی فرۆشت، تێن هاخ وتی

نەخێر، من دڵخۆشم بە سکۆت. وەک کاتێ کە رۆشت وتم، من ئەوەم نەدەویست رووبدات بەڵام ئیر ئەمە یاسکانە. یانەکەمان دەبوو دروست مامەڵە بکات لەگەڵ یاسای دارایی خاوێن، کە یاساگەلێکی باش نین. یاساکان بە جۆرێکن، من دەبێ بڵێم کە خراپن، بەڵام هەر ئەو یاسایانەش بوون کە بارودۆخەکەیان والێکرد و ئێمە ناچار بەو بڕیارە کراین.

ئەم پەشیمانیەی راهێنەرە هۆڵەندیەکە دوای ئەوە دێت کە سکۆت لە وەرزی رابردوو وەک فریادڕەسێکی تیمەکەی دەردەکەوت. لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا توانی 10 گۆڵ و 3 ئەسیستی هەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button