ئیسپانیاگرنگترین

فلیک چارەنووسی یاریزانە پێکراوەکانی بارسێلۆنای بۆ یاریی سبەی یەکلاکردەوە

Yariga App

یاریگا –

فلیک چارەنووسی یاریزانە پێکراوەکانی بارسێلۆنای بۆ یاریی سبەی یەکلاکردەوە و ئامادەبوونی لامین یامالی لە یارییەکەی سێڤییا ئاشکراکرد.

هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سێڤییا لەبارەی دۆخی یاریزانە پێکراوەکانی یانەکەی گوتی :’لامین یامال چاکبووەتەوە و گەڕاوەتەوە، ئەو زۆر باشە، دەتوانین پێتان بڵێین ئەو ئامادە دەبێت، سووپاسی راهێنەری ئیسپانیا دەکەم لە یاریی دووەمی هەڵبژاردەکەی پشووی پێدا’.

راهێنەرەکەی بارسا گوتیشی :’بزانین سبەی چی بۆ دی یۆنگ روودەدات، بەشداریی راهێنانە بەکۆمەڵەکانی یانەکەمانی کرد، بەشێکی راهێنانەکانیشی بە تەنیا کرد، با بزانین سبەی چ بڕیارێک لەبارەی بەشداریکردنی لە سەرەتای یارییەکە دەدەین، لەوانەیە بتوانێت بە سەرەکی بەشداریی یارییەکە بکات’.

فلیک لەبارەی یاریزانە پێکراوەکانی دیکەی یانەکەی گوتیشی :’سبەی یاریزانە پێکراوەکانمان لەگەڵ دەبێت، بەڵام ناتوانم پێتان بڵێم سبەی بە سەرەکی یاریی دەکەن، دۆخی گاڤی جیاوازە لەوانەیە لەسەر کورسی یەدەک بێت، فێرمین و ئۆلمۆش ئامادەن و دەتوانن سبەی یاریی بکەن و لە ئامادەباشیدان، با بزانین سبەی چی روودەدات’.

سبەی لە گەڕی دەیەمی لالیگا، بارسێلۆنا لە یاریگای خۆی میوانداریی سێڤییا دەکات، کە بارسا بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ لە پێشەنگی خولەکە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button