یاریگا –
ئه‌مرۆ شه‌ممه ئەندامانی ئەنجوومەنی گشتیی بارسا كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان كرد و تیایدا ساڵی دارایی 2023-2024 به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند كرد.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردووتهوه، له كۆی 927 ده‌نگده‌ر كه مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه، 633 ئه‌ندام ده‌نگیان داوه، له 71.4% ده‌نگی به به‌ڵێ بووه، 24.6% ده‌نگ دژی په‌سه‌ندكردنه‌كه بووه، 3.9% ده‌نگی پوچه‌ڵ بووه.
🚨 Aprobada la liquidación del ejercicio económico del Barça 2023-24 con el 71% de votos favorables
✅ 452 a favor
❌ 156 en contra
⚪️ 25 en blanco pic.twitter.com/JIbwfH4DAi— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) October 19, 2024
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له كۆی 633 ده‌نگ 452 ده‌نگ به‌ڵێ بووه ، 156 دەنگی نەخێر و هه‌روه‌ها 26 دەنگی پوچه‌ڵ بووه.
✅ La Asamblea aprueba las cuentas de la junta de Laporta
✍️ @ffpolo https://t.co/5at0N34Ik5
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) October 19, 2024
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ده‌نگیان به نه‌خێر داوه، تێبینیان له‌سه‌ر جیاوازی ووردبینی دارایی یانه‌كه هه‌بووه، هه‌روه‌ها دژی ئه‌و 208 ملیۆنه بوونه كه وه‌ك قازانجی یانه‌كه دیاریكراوه پێیان وایه، وەک قازانجێکی نائاسایی لە ساڵی پێشوودا ئاماژەی پێکراوە، هه‌روه‌ها لە راپۆرتی وردبینیدایە، رەخنەیان له بەهای راستەقینەی براندی بازرگانی بارسا ڤیژن هه‌بووه.
دوای پاڵپشتی ئەنجوومەنی گشتی بۆ داخستنی ئابووری وەرزی 2023-2024، دەبێت بارسێلۆنا هەنگاوی داهاتووی، بەپێی ئەو پلانانە بێت،كه لەگەڵ كۆمپانیای نایکی ئه‌مه‌ریكی بۆ رێکەوتنێکی نوێی دە ساڵە كردوویه‌تی.