ئینگلتەرا

لە سەردەمی رۆناڵدۆ و مێسی، زێدان نموونەی باڵای من بوو

Yariga App

یاریگا –

راین گراڤنبێرخ، ناوەڕاستکاری لیڤەرپوول دەڵێت، زێدان هەمیشە نمونەی باڵام بووە.

گراڤنبرێخ لە گواستنەوەی هاوینەی ساڵی 2023 بایرن میونشنی بەجێهێشت و پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کرد، هەروەها بە هاتنی ئارنێ سلۆت وەک جێگرەوەی یۆرگن کلۆپ لەم هاوینەدا وایکرد هەلی زیاتری بۆ یاریی کردن بۆ بڕەخسێت.

ئاستە باشەکەی لەم وەرزەدا وایکرد هەمووان ستایشی بکەن و ئەو ئامارانەی بەدەستی هێناوە وایکردووە ببێتە یەکێک لە باشترین یاریزانانی ناوەڕاستی پرێمەرلیگ و هیوادارە لە ماوەی وەرزەکەدا لەم رەوتە بەردەوام بێت.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە نموونەی باڵای لە تۆپی پێدا، ئەستێرە هۆڵەندییەکە لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی گوتی:

دەبێت ئەوە بڵێم کە شانازی دەکەم بە شکاندنی ژمارەی پێوانەیی کلارنس سیدۆرف لە ئەیاکس، چونکە یاریزانێکی مەزن بوو و دەستکەوتی زۆری بەدەستهێنا. هەمیشە نمونەی من بوو. بێگومان من لە سەردەمێکدا گەورە بووم کە زۆر کەس کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسییان بە نمونەی خۆیان دەزانی، بەڵام ئەفسانەی من زینەدین زێدان بوو. من هەرگیز لە نزیکەوە یارییەکانیم نەبینیوە، بەڵام ڤیدیۆیم بینیوە کە بەڕاستی زۆر نایاب بوون.

گراڤنبێرخ تەمەنی تەنیا 22 ساڵە بەڵام پێشتر ئەزموونی زۆری هەیە. کاتێک یەکەم یاری خۆی لە ئەیاکس لە تەمەنی 16 ساڵ و ١٣٠ رۆژدا ئەنجامدا، ژمارەی پێوانەیی کلارنس سیدۆرفی وەک بچووکترین یاریزانی یانەکە شکاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button