عێراقکوردستان

وادەی دەستپێکردنەوەی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق دوا دەکەوێت

بەهۆی یارییەکانی یانەکانی عێراق لە خولەکانی کەنداو و ئاسیا

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی یارییەکانی یانەکانی عێراق لە خولەکانی کەنداو و ئاسیا، وادەی دەستپێکردنەوەی خولی ئەستێرەکانی چەند رۆژێک دوا دەکەوێت

دوای وەستانی بۆ ماوەی 15 رۆژ بە هۆی بەڕێوەچوونی یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026، دەستپێکردنەوەی خولی ئەستێرەکانی عێراق دوا دەکەوێت ئەویش بە هۆی پابەند بوونی شوڕتە و قوە جەوییه و دهۆک بە خول و پاڵەوانێتیەکانی دەرەوە، بریاریشە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە جارێکی تر یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستپێبکاتەوە.

رۆژی دووشەممە ( 21ـی ئۆکتۆبەری 2024 ) لە خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا شوڕتە لە کەربەلا بەرامبەر باختاکۆری ئۆزبەکی یاریی دەکات، سێ شەممە ( 22ـی ئۆکتۆبەری 2024 ) لە گەڕی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا2 لە بەغداد، قوە جەوییە  میوانداری خالیدیەی بەحرێنی دەکات.

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا دهۆک نوێنەرایەتی عێراق دەکات لە جامی یانەکانی کەنداو کە لە نێو یاریگای خۆی سێشەممە (22ـی ئۆکتۆبەر 2024 ) میوانداری ئەهلی سەنعای یەمەنی دەکات، دوای گۆڕینی چیمەنی یاریگاکەی دهۆک یەکەم یارییە له نێو یاریگای خۆی دەکات.

پێشتر سەرهەنگ موحسین گۆڵپارێزی یانەی نەجەف لە هەژماری خۆی لە فەیبووک گلەیی لە زۆر وەستانی یارییەکانی خولەکە کردبوو، نووسیبووی :’وەرزشی عێراق، سەرباری بەرەو پێشچوونە نایاب و ناوازەکەی، هێشتا نەیتوانیوە خۆی لە خووێکی پێشووی بپارێزێ، ئەویش وەستانی خولەکەیە بۆ ماوەیەکی زۆر’.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button