عێراقگرنگترین

شێرکۆ کەریم بۆ چارەسەرکردنی پێکانەکەی دەچێتە دوبەی

مانگێک لە یاریکردن دادەبڕێت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ شێرکۆ کەریم بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی سەردانی ئیمارات دەکات، کە بەهۆی پێکانەوە لە یاریگاکان دابڕاوە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، ئەمڕۆ شێرکۆ کەریم بەرەو دوبەی گەشت دەکات، بۆ ئەوەی چارەسەری پێکانەکەی وەربگرێت کە لە دوایین یاریی یانەکەی بەرامبەر زەوڕا لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە ئەژنۆی تووشی پێکان بوو.

یانەی هەولێر رۆژی 10ـی ئەم مانگە بەفەرمی پێکانی شێرکۆ کەریمی راگەیاند و یانەکەی قەڵاومنارە ئاشکرایکردبوو شێرکۆ بۆ ماوەی مانگێک لە یاریکردن دادەبڕێت، واتە بەگوێرەی پێشبینییەکان شێرکۆ 20 رۆژی دیکە بۆ یاریکردن بەردەست دەبێت، بەڵام هێرشبەرە کوردەکەی هەولێر کە لەم وەرزە سێ گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە، دەیەوێت لە دوبەی چارەسەری خێراتر و باشتری بۆ بکرێت.

جگە لە شێرکۆ کەریم، ئوسامە رەشید لە هەولێر بەهۆی پێکانەوە دابڕاوە و ئەویش گەڕاوەتەوە پۆرتوگاڵ، لەوێ خەریکی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و لە یاریی داهاتووی یانەکەیان بەرامبەر قاسم بێبەش دەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button