ئیسپانیاگرنگترین

لە یاری به‌رامبه‌ر سێلتاڤیگۆ ژمارەیەکی نوێ چاوەڕێی ئانچیلۆتی دەکات

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچیلۆتی ئیتاڵی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی یاری 200مینی خۆی لە خولی ئیسپانیا لەگەڵ ریال مەدرید بكات کاتێک ئه‌مرۆ شەممە لە گەڕی دەیەمی لالیگا ڕووبەڕووی سێلتاڤیگۆ دەبێتەوە.

ئانچیلۆتی 199 یاری لەگەڵ یانەی شاهانە لە لالیگا كردووه‌، 142 بردنەوە و 33 یەکسانبوون و 24 دۆڕانی هه‌یه‌.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە بە 41 یاریی له‌سه‌ر یه‌ك به‌بێ دۆران باشترین ئاستی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی مه‌درید تۆماركردووه‌.

ئانچیلۆتی لە 24ی ئەیلولدا، لە گەڕی حەوتەمی خولی ئیسپانیا، ئاهەنگی 300هەمین یاری خۆی لەگەڵ ڕیال لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس گێڕا.

یانه‌ مەدریدیه‌كه‌ بە 21 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندی  لالیگای گرتووه‌، تەنها سێ خاڵ لەدوای بارسێڵۆنای  پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button