ئه‌ڵمانیائینگلتەرایاریگا

مانچێستەر سیتی بۆ واژۆی لاوە ئەڵمانییەکە رکابەرایەتی بایرن میونشن دەکات

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتیش بۆ لیستی ئەو یانانە زیاد بوو کە رکابەرایەتی بەدەست هێنانی واژۆی فلۆریان ڤیرتز دەکەن.

ڤیرتز یەکێکە لە یاریزانە دڵخوازەکانی چابی ئەلۆنسۆ لە بایەر لیڤەرکوزن و وەرزی رابردوو رۆڵێکی گرنگی لە بەدەستهێنانی نازناوی بۆندسلیگادا بینیوە، ئەوەش درەوشاوەیی ئەو بوو لە پێکهاتەکەدا کە سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپای بۆ لای خۆی راکێشا و وای لێکردن بۆ گواستنەوەی ریز ببن.

زۆرێک لە میدیاکانی ئەڵمانیا پێشتر بڵاویانکردبووەوە کە بایرن میونشن بەجدی هەوڵدەدات ئەم ئەستێرەیە لە لیڤەرکوزنەوە بگوازێتوە، هەروەها ریال مەدریدیش پێی وایە دەتوانێت وەکوو شوێنگرەوەی لۆکا مۆدریچ لە پێکهاتەکەیدا یاریی پێبکات.

سکای سپۆرتی ئەڵمانی سەبارەت بەم بابەتە نووسیویەتی، سیتی وەک رکابەرێکی جددی بۆ ئەو کۆمەڵەیە زیادکراوە کە ئارەزووی گرێبەست کردن لەگەڵ ئەم یاریزانە دەکەن، بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیەش پێیان وایە دەتوانێت ببێتە جێگرەوەیەکی گونجاو بۆ کێڤن دی برۆین لەم تیپەدا، بەم هۆیەوە، دەیانەوێت رکابەرایەتی باڤارییەکان و یانە شاهانەکە بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button