ئیسپانیائینگلتەرا

یانە گەورەکان کێبڕکێ بۆ کوڕەکەی ئانچێلۆتی دەکەن

Yariga App

یاریگا –

چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی واژۆی داڤیدێ ئانچیلۆتی دەکەن.

داڤیدێ ئانچیلۆتی لە تەمەنێکی زۆر بچووکەوە دەستی بە راهێنەرایەتی کردووە و لە ساڵی 2016 توانی بڕوانامەی راهێنەرایەتی پیشەگەری لە یوفا وەربگرێت و وەک یاریدەدەر لە ستافی راهێنەرایەتی بایرن میونشن شانبەشانی باوکی دەستی بە کاری راهێنەرایەتی کردووە.

لەو کاتەوە لە ستافی تەکنیکی سەرجەم ئەو تیپانەدا بووە کە کارلۆ ئانچیلۆتی تێیدا بووە، لەم ماوەیەشدا چەندین وانەی لە ئەزموونەکانی باوکی وەرگرتووە و توانیویەتی لە یارییە سەخت و هەستیارەکانی وەک لالیگا و چامپیۆنزلیگ هاوکاری باوکی کردووە.

بوونی لە ستافی تەکنیکی ریال لە ماوەی چەند وەرزی رابردوودا سەرنجی زۆر یانەی راکێشا، پێشتریش باس لەوە کرابوو کە چەند یانە بە جددی چاویان لە کارکردنە لەگەڵیدا، ئێستاش وا دیارە تیپە گەورەکان چاودێری ئەو گەنجە ئیتاڵییە دەکەن.

پێگەی رێلۆڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، تەمەنی تەنها 35 ساڵە و سەرنجی چەند یانەی بەناوبانگێکی ئەوروپای وەک لیستەر سیتی ئینگلیزی و رێمسی فەڕەنسی راکێشاوە و هیوادارن لەگەڵیدا رێکبکەوتن بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوودا سەرکردایەتی تیپەکانیان بکات.

زیاتر لەوەش باس لەوە کرا کە چەند ئۆفەرێکی هەیە بۆ جێهێشتنی ریال و سەربەخۆبوون لە باوکی، بەڵام مانەوەی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆی پێ باشتر بووە و ماوەتەوە بزانرێت بڕیارەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا چی دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button