ئینگلتەراگرنگترین

سڵۆت باس لە داهاتووی سەڵاح و ئارنۆڵد دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئارنێ سڵۆتی راهێنەری لیڤەرپوڵ باس له‌ داهاتووی هه‌ردوو یاریزانی یانه‌كه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح و ئارنۆڵد  رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی چێڵسی ده‌كات.

له‌ ماوه‌ی رابردوو مێدیاكان باسیان له‌ گواستنه‌وه‌ی ئەلێکساندەر ئارنۆڵد بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید كرد، كه‌ له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول كۆتایی دێت ئارنۆڵدیش مانگی رابردوو رایگەیاندبوو كه‌ نایه‌وێت باسی گرێبه‌ستی داهاتووی بكات.

سڵۆت پێش ئەوەی میوانداری یانەی چێڵسی بکات لە پریمەرلیگ، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند،

پێموایە ئێوە یاریزانەکانمان بە کەم سەیر دەکەن ئەم یاریزانانە راهاتوون کە رۆژانە پەیوەندییان بە گواستنەوەی بۆ هەموو یانە گەورەکانەوە هەبێت.

 

دەشڵێت،

ئەگەر پێت وایە سەرقاڵ ده‌بین بەم بابه‌تانه‌، ئەوە نازانیت کە چەندە لە رووی دەروونییەوە بەهێزین، ئەمە بەشێکە لە کاری ئێمە، ئەمە بەشێکە لەم جیهانە کە تێیدا دەژین.

له‌باره‌ی داهاتووی محه‌مه‌د سه‌ڵاحیش گوتی،

سه‌ڵاح له‌ یانه‌كه‌مان ئاسووده‌یه‌، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌ رۆیشتنی ده‌كه‌ن دوورن له‌ راستی.

سڵۆت وەڵامی ئه‌و پڕسیاره‌ی دایەوە كه‌ ئایا چێڵسی بە سەرۆکایەتی ئینزۆ مارێسکای به‌هێزترین  تیپە کە رووبەڕووی ده‌بێته‌وه گوتی،

ئەگەر سەیری ریزبەندی خولەکە بکەیت ئەوە راسته‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ یارییه‌ قورسه‌كان، چێڵسی یاریی زۆر باش ده‌كات، بۆیە ئەگەر سەیری ریزبەندی بکەیت، ئەو تیپەیە کە دەتوانێت قورسترین ڕکابەر بێت، بەڵام هەمیشە ئه‌و یارییه‌كی ده‌كه‌یت پەیوەست بە ریزبەندی نییە، بەڵکو زیاتر پەیوەستە بە ئاستی تیپه‌كه‌ له‌م رۆژه‌ و پلانی یارییەکە .

ئاماژەی بەوەشکرد،

لە دوو وەرزی ڕابردوو تاکە دوو تیپ کە توانای خۆیان نیشانداوە لە چامپیۆنزلیگ و پریمەرلیگدا، مانچێستەر سیتی و ئارسناڵ بوون.

 

راهێنەره‌كه‌ی رێدز له‌ كۆتاییدا لەبارەی پێکانەکەی ئەلیسۆن بێکەری گۆڵپارێزی بەڕازیلی گوتی، له‌وانه‌یه‌ بۆ ماوەی شەش مانگ لە یاریگاکان دوورده‌کەوێتەوە، ئەوە گورزێکە بۆ ئێمە و بۆ ئەویش، چونکە لەم وەرزەدا ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button