ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاری مانچێستەر یونایتد V برێنتفۆرد؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی گەڕی هەشتەمی پرێمەرلیگدا مانچێستەر یونایتد میوانداری برێنتفۆرد دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 17:00 بە كاتی كوردستان مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری برێنتفۆرد بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی هەشتەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

مانچێستەر یونایتد لەم وەرزەدا بەدۆخێكی خراپدا تێدەپەڕن و لە وەتەی ساڵی 1992 خراپترین دەستپێكیان هەبووە و كەمترین ژمارەی خاڵیان كۆكردووەتەوە.

مانچێستەر یونایتد بە راهێنەرایەتیكردنی ئێریك تێن هاخ بە شێوەیەكی خراپ دەستیان بە وەرزی نوێی خولی ئینگلیزی كردووە، بە جۆرێك تا دێت فشارەكان لەسەر راهێنەرەكە زیاتر دەبێت و دوایین دەرفەتەكان بە راهێنەرە هۆڵەندییەكە دەدرێت.

شەیتانە سوورەكان لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی حەوت یاری تەنیا دوو یارییان بەرامبەر یانەكانی فولهام و ساوسامتن بردووەتەوە و بەرامبەر برایتن، لیڤەرپوول و تۆتنهام دۆڕاوە و لەگەڵ كریستاڵ پاڵاس و ئاستۆن ڤیلاش یەكسان بووە.

بە كۆكردنەوەی هەشت خاڵ لە ریزبەندی چواردەیەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێن.

لە بەرامبەردا كوڕانی تۆماس فرانک لە حەوت یاریدا لە سێ یاری براوە بوون و سێ یاریش دۆڕاون و لە یەك یاریشدا یەكسان بوون.

بە كۆكردنەوەی دە خاڵ لە ریزبەندی یازدەیەمی پرێمەرلیگ دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

تێن هاخ ژمارەیەكی زۆر لە یاریزانی تووشی پێكان بوون و دوایین یاریزان كۆبی مەینوو كە لە پشووە نێودەوڵەتیەكان لەگەڵ هەڵبژاردەكەی تووشی پێكان بوو.

هەریەك لە یاریزانان هاری ماگوایەر، لێنی یۆرۆ، مەیسن ماونت، تایرێل مالاسیا، لوك شۆو بەهۆی پێكانەوە ناتوانن بەشداری یارییەكەی ئەمڕۆ بكەن.

برێنتفۆردیش بە بێ ژمارەیەكی زۆر یاریزان دەچێتە نێو یاریگا و هەریەك لە یاریزانان ئارۆن هیكی، نونێس، یێنس، رۆدریگێز، دا سیلڤا، هێنری و ویسا رووبەرووی شەیتانە سوورەكان دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر یونایتد

ئۆنانا

لیندیلۆڤ، دی لێخت، مارتینێز، دالۆت

ئۆگارتی،ئێریكسن

گارناچۆ، فێرناندێس، راشفۆرد

هۆیلوند

پێکهاتەی پێشبینیکراوی برێنتفۆرد

فلیكن

ڤان دێن بێرگ، كۆلێنز، پینۆك، ئایەر

یانلێت ، نۆرگارد

ئێمبویمۆ، دامسگارد، لێویس پۆتەر

كێڤن شەید

بابەتی زیاتر

Back to top button