ئیسپانیاگرنگترین

یاریزانێکی نەسڕی سعودی بووەتە ئامانجی ریاڵ مەدرید

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی نەسڕی سعودی بووەتە ئامانجی گواستنەوەکانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و لەنێو بژاردەکانیاندایە.

دڵی بەرگری یەکێکە لەو پێگانەی یانە شاهانەکە نیازی هەیە بە گواستنەوەی ئەستێرەیەک تۆکمەتری بکات و پێشتر دەنگۆی جیاواز لەسەر چەند بژاردەیەکی جیاواز بەهێزبوون؛ لەوانە کریستیان رۆمیرۆی تۆتنهام و ویلیام سالیبای ئارسیناڵ.

بەگوێرەی دوایین زانیاریی کە ماریۆ کۆرتێگانای رۆژنامەنووسی زە ئەتڵەتیک بڵاویکردووەتەوە، ریاڵ مەدرید ئێمریک لاپۆرتی یاریزانی نەسڕی سعودی بۆ لیستەکە زیادکردووە و هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

لاپۆرت کە ئێستا تەمەنی 27 ساڵە، خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە لە هەردوو خولی ئیسپانی و ئینگلیزی. ئەو سەرەتا لە ئاتلێتیک بیڵباو دەستیپێکرد و تا 2018 لە یانە باسکیەکە مایەوە. دواتر گواسترایەوە بۆ مانچێستەر سیتی و هاوینی 2023 بە بڕی 23.6 ملیۆن پاوەند گواسترایەوە بۆ نەسڕ.

بە رۆشتنی بۆ خولی سعودیە، رەخنە لە ئاستی یاریزانەکە دەگیردرا، بەڵام بەو ئاستەی لە یۆرۆی 2024  پیشانیدا وەک رەگەزێکی گرنگی تیمەکەی  لویس دی لافیۆنتی لە بردنەوەی نازناوەکە. کە رەنگە هەر ئەمەش هۆکارێکی بێ وای لە ریاڵ مەدرید کردبێ وەک بژاردەیەک تەماشای بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button