یاریگا –
زۆربوونی ژمارەی یارییەکان و چڕی خشتەی یارییەکان بووەتە بابەتی گەرمی نێو شەقامی وەرزشی، بەجۆرێک لە هەموو ئاستەکانەوە قسەی لەبارەوە دەکرێت بە خودی یاریزانە پیشەگەرەکانیشەوە.
لەنوێترین هەڵوێستدا، جێرارد پیکێ ئەفسانەی هێڵی بەرگری ئیسپانیا و بارسێلۆنا پێشنیازی خستووەتەڕوو بۆ چۆنیەتی چارەسەکردنی چڕوپڕی خشتەکان.
پیکێ لە چاوپێکەوتنەکەیدا کە مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە, سێ پێشنیازی بنچینەی کردووە بۆ چارەسەری ئەو بابەتە و وتی
- کەمکردنەوەی ژمارەی یانەکانی خولی وڵاتان لە 20 یانەوە بۆ تەنها 16 یانە
- هەڵوەشاندنەوەی نەیشنزلیگ
- هەڵوەشاندنەوەی شێوازە نوێیەکەی جامی جیهانی یانەکان کە فراوانترە لە جاران
ناوبراو لە رای خۆی لەو بارەیەوە راشکاوانەتر وت و ئاشکرایکرد کە
لەوە تێدەگەم کە ئەوان دەیانەوێ داهاتی زیاتریان دەستکەوێت، بەڵام منیش لەبەر خاتری تۆپی پێ بۆچوونم وایە کە زۆر باشترە ئەگەر یارییەکان کەمتر هەبێ، بەڵام ئەزموونی زیاتر و تایبەتتری تێدابێ. ئەوە ئاسانتریش دەبێ بۆ دڵخۆشکردنی هاندەران.
بۆ زانین، لەنێو یاریزاناندا لێرە و لەوێ دەنگی ناڕەزایەتی هەیە بەوەی رەنگە بایکۆتی یارییەکان بکرێ ئەگەر چارەسەرێک نەدۆزرێتەوە.