ئیسپانیاگرنگترین

لاپۆرتا: ئۆفەرێكی خەیاڵیمان بۆ فرۆشتنی یامال رەتكردەوە

Yariga App

یاریگا –

خوان لاپۆرتا، سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دووپاتیكردەوە كە ئۆفەرێكی خەیاڵییان بۆ فرۆشتنی لامین یامال رەتكردووەتەوە.

یامال ئێستا یەكێكە لە دیارترین یاریزانەكانی تۆپی پێ و بە ئاستە بەرزەكەی سەرنجی تەواوی هاندەرانی بۆ لای خۆی راكێشاوە و زۆربەی یانە بەهێزەكانی جیهان لە هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانیدان.


لاپۆرتا لە نوێترین لێدوانیدا ئاشكرایكرد، كە ئۆفەرێكیان بە بەهای 250 ملیۆن بۆ فرۆشتنی یامال بەدەستگەیشتووە و راستەوخۆ ئۆفەرەكەیان رەتكردووەتەوە.

لامین یامال لەم وەرزەدا لەگەڵ بارسێلۆنا بەشداری لە 11 یاری كردووە و توانیویەتی پێنج گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button