بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

تەواو؛ پاریس سانجێرمان چارەنووسی لویس ئێنریکێ یەکلایی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

لویس ئێنریکێ گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێدەکاتەوە.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو عەبدوڵا بولما بڵاویکردووەتەوە، پاریس سانجێرمان لەگەڵ لویس ئێنریکێ گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و گرێبەستی راهێنەرە ئیسپانییەکە نوێدەکاتەوە.

گرێبەستەکەی ئێنریکێ لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە لە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە فەڕەنسییەکە پاریس لەگەڵی گەیشتووەتە رێککەوتن و بۆ دوو وەرزی دیکە گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.

راهێنەرە تەمەن 54 ساڵانییەکە لە هاوینی 2023 وەک راهێنەری سانجێرمان دەستنیشانکرا و ماوەی دوو وەرزە لەگەڵ یانەکە بەردەوامە.

لەگەڵ یانە پاریسییەکە لە 62 یاری خاوەنی 40 بردنەوە، 8 دۆڕان و 14 یەکسانبوونە. نازناوێکی لیگ وەن، نازناوێکی جامی فەڕەنسا و سوپەری فەڕەنساشی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button