ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سەرۆکی لیڤەرکوزن هاندەرانی ریال مەدرید دڵخۆش دەکات

"ئامانجە لەمێژینەکە"

Yariga App

یاریگا –

سەرۆکی یانەی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی بە لێدوانێک هاندەرانی ریال مەدرید دڵخۆش دەکات.

فێرناندۆ کارۆی سەرۆکی یانە ئەڵمانییەکە لە نوێترین چاوپێکەوتنی لەگەڵ رۆژنامەی بیڵد بەڵێنی پارێزگاریکردن لە تواناکانی فلۆریان ڤیرتزی ئەستێرەی یەکەمی تیپەکەی نادات، ئاشکراشیکردووە بەنیازیش نین لە بەرژەوەندی بایرن میونشن لەدەستی بدەن.

بەڵێن دەدەیت فلۆریان ڤیرتز بە بایرن میونشن نەفرۆشیت؟

ناتوانم بەڵێنی هیچ شتێک بدەم، هەرگیز نازانیت لە تۆپی پێ چی روودەدات. بەڵام بە دڵنیاییەوە نامانەوێت ئەستێرەکانمان بە رکابەرە راستەوخۆکانمان “بایرن میونشن” بفرۆشین. وەک چۆن وەرزی رابردوو هەمان شتمان بە جۆناسان تا راگەیاندبوو.

ئەم بڕیارەی لیڤەرکوزن لە بەرژەوەندی مەدریدییەکانە، چونکە رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، بە سەرپەرشتی فلۆرێنتینۆ پێرێز، ریال مەدرید بەشێوەیەکی نهێنی هەوڵەکانی بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ فلۆریان ڤیرتزی ئەڵمانی دەستپێکردووە.

مێرێنگی فلۆریانی تەمەن 21 ساڵ بە باشترین شوێنگرەوەی لوکا مۆدریچ دادەنێت، لەو بڕوایەدایە بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەتوانێت قەرەبووی لەدەستدانی لوکا بکاتەوە.

ڤیرتز لە هاوینی 2020 بۆ یەکەمجار لە تیپی ژێر 19 ساڵانی لیڤەرکوزن بۆ تیپی یەکەمی یانەکە سەرخراوە، لەوکاتەوە 162 یاریی بۆ یانەکەی کردووە، 47 گۆڵی کردووە و 51 گۆڵیشی دروستکردووە. نازناوێکی بۆندسلیگا، جامی ئەڵمانیا و جامی سوپەری ئەڵمانیای لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.

چابی ئاڵۆنسۆ و فلۆریان ڤیرتز

بابەتی زیاتر

Back to top button