ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئه‌و گۆڵپارێزه‌ كێیه‌ كه‌ بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت ببێته‌ شوێنگره‌وه‌ی شتێگن و هیوای له‌سه‌ر هه‌ڵچنیوه‌

Yariga App

یاریگا –

یانه‌ی بارسێڵۆنا  نایه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ گۆڵپارێزێكی ناودار بكات و چاوه‌رێی به‌هره‌مه‌ندێكی لاماسیاییه‌.

بارسیڵۆنا له‌ دوای پێكانی تێرشتیگن گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ چێزینی كرد، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م گۆڵپارێزه‌ بێ یانه‌بوو، به‌ڵام پێناچێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ بارسا بمێنێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ چاوی له‌ گۆڵپارێزێكی لاوی یانه‌كه‌یه‌ ببێته‌ شوێنگره‌وه‌ی تێرشتێگن.

ئارۆن یه‌عقوب شڤیلی، ئه‌و ناوه‌ی له‌وانه‌یه‌ به‌شێكی كه‌می هانده‌رانی بارسا بیناسن ئه‌و ئێستا گۆڵپارێزی چواره‌می یانه‌ كه‌تالۆنیه‌كه‌یه‌.

ئه‌و گۆڵپارێزه‌ لاوه‌ لە ساڵی 2006 لە شاری بوداپێست لە هەنگاریا لەدایکبووە، به‌ خانه‌واده‌ له‌ ئیسپانیا ده‌ژین و برا گەورەکەی ئەنتال یاریزانی تۆپی پێیە و له‌ یانه‌ی جیرۆنای یاریی دەکات.

ئه‌م گۆڵپارێزه‌ لە ساڵی 2012 لە تەمەنی شەش ساڵیدا پەیوەندی بە یانەی پاراتی بۆرلابدای هەنگاری کرد، دوو ساڵ دواتر  په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی ئێم تی کەی بوداپێست كرد.

دوای ئه‌وه‌ی خانه‌واده‌كه‌ی به‌دوای كاردا ده‌گه‌ران و له‌ ساڵی 2017 دایكی كارێكی له‌ یانه‌ی بارسێڵۆنا ده‌ست كه‌وت، روویان له‌ ئیسپانیا كرد، لەگەڵ گەیشتنیان بە ئیسپانیا، له‌ماوه‌یه‌كی كورت ئارۆن په‌یوه‌ندی به‌ لاماسیا كرد، سێ رۆژ له‌ تاقیكردنه‌وه‌ بوو، هه‌ر زوو راهێنه‌ره‌كان سه‌رسامبوون  به‌تواناكانی ئه‌م گۆڵپارێزه‌.

له‌ ئەکادیمیای لاماسیای زۆر زوو گەشەی کرد و ئاستێكی به‌رزی نیشانداو ، یەکەم گرێبەستی پیشەگەرانەی لەگەڵ یانەکەی لە فێبرایه‌ری 2022 واژۆکرد.

لە مانگی مارسی هەمان ساڵ لەگەڵ تیپی یەکەمی بارسێڵۆنا مەشقی كرد، لە 11ی ئۆكتۆبه‌ری 2023 ڕۆژنامەی گاردیانی به‌ریتانی وەک یەکێک لە باشترین یاریزانە لەدایکبووه‌كانی ساڵی 2006 لە جیهاندا هەڵیبژارد.

بۆ یەکەمجار لە 25ی نۆڤێمبه‌ری 2023 بۆ لالیگا بەرامبەر ڕایۆ ڤالیکانۆ ناوی له‌ پێكهاته‌ی تیپی یەکەم تۆماركرا.

یه‌عقوب شڤیلی لە مانگی یۆنیۆی 2023 نوێنەرایەتی هەنگاریای کرد لەسەر ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی لاوان، یاری بۆ هەڵبژاردەی خوار ته‌مه‌ن 17 ساڵان و 18 ساڵان کردووە و ئێستا چاوەڕێی دەرفەتی یاریکردنە بۆ هەڵبژاردەی یه‌كه‌م، ده‌یه‌وێت ببێته‌ فریادره‌سی بارسیڵۆنا و ناوی به‌ گه‌وره‌یی له‌ مێژووی یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ تۆماربكرێت و یانه‌كه‌ش به‌و هیوایه‌ چاوه‌رێ ده‌كه‌ن و پێناچێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ گۆڵپارێزێكی ناودار بكه‌ن.

بابەتی زیاتر

Back to top button