ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتسعوودیەگرنگترین

لیستی پڕداهاتترین یاریزانانی تۆپی پێی جیهان لە یانەکانیان؛ کریستیانۆ رۆناڵدۆ پلەی یەکەمی گرتووە

چوار یاریزانیان لە خولی رۆشنی سعوودی یاریی دەکەن

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەسەر ئاستی یاریزانانی تۆپی پێ خاوەنی بەرزترین داهاتە لەسەر ئاستی جیهان، بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی گۆڤاری فۆربیسی ئەمریکی هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکە ساڵانە 285 ملیۆن یۆرۆ لە یانە سعوودییەکەی وەردەگرێت.

لە لیستی ئەو 10 یاریزانەی لەسەر ئاستی جیهان لە یانەکانیان خاوەنی زۆرترین شایستەی دارایین و چوار یاریزانیان لە خولی سعوودی یاریی دەکەن، کە شایستە داراییەکانی یاریزانەکان بەگوێرەی یاریکردنیان لەسەر لاکێشەی سەوز و چالاکییەکانیان لە دەرەوەی لاکێشەی سەوز پۆلێن کراوە.

لیستی پڕداهاتترین یاریزانانی تۆپی پێی جیهان لە یانەکانیان بەگوێرەی گۆڤاری فۆربیسی ئەمریکی:

1- کریستیانۆ رۆناڵدۆ (نەسڕی سعوودی) 285 ملیۆن یۆرۆ: ساڵانە 220 ملیۆن یۆرۆ لە نەسڕ وەکو مووچە وەردەگرێت و 65 ملیۆن یۆرۆش وەکو پاداشتی دارایی چالاکییەکانی دەرەوەی لاکێشەی سەوز وەردەگرێت.

Al Nassr's Cristiano Ronaldo.

2- لیۆنێل مێسی (ئینتەر مەیامی ئەمریکی) 135 ملیۆن یۆرۆ: هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە ساڵانە لە یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکی 135 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، 60 ملیۆن یۆرۆ مووچە وەردەگرێت و 75 ملیۆن یۆرۆش وەکو پاداشتی دارایی لە یانە ئەمریکییەکە وەردەگرێت.

Inter Miami's Lionel Messi.

3- نێیمار داسیلڤا (هیلالی سعوودی) 110 ملیۆن یۆرۆ: یاریزانێکی دیکەی خولی رۆشنی سعوودیە لە لیستەکە دەبینرێت، ساڵانە لە یانەی هیلالی سعوودی 110 ملیۆن یۆرۆ شایستەی دارایی وەردەگرێت، 80 ملیۆن یۆرۆ مووچەی سەر لاکێشەی سەوز وەردەگرێت و 30 ملیۆن یۆرۆش داهاتی چالاکییەکانی دەرەوەی لاکێشەی سەوزە.

Al Hilal's Neymar.

4- کەریم بێنزێما (ئیتیحادی سعوودی) 104 ملیۆن یۆرۆ: هێرشبەرە فەڕەنسییەکە ساڵانە 104 ملیۆن یۆرۆ لە یانەکەی شاری جەددە وەردەگرێت، کە 100 ملیۆن یۆرۆ داهاتی یاریکردنیەتی لەسەر لاکێشەی سەوز و 4 ملیۆن یۆرۆش داهاتی چالاکییەکانی دەرەوەی لاکێشەی سەوزی هێرشبەرە فەڕەنسییەکەیە.

Al Ittihad's Karim Benzema.

5- کیلیان ئێمباپێ (ریال مەدریدی ئیسپانی) 90 ملیۆن یۆرۆ: بەگوێرەی راپۆرتەکەی گۆڤاری فۆربیس، هێرشبەری ریال مەدرید خاوەنی پێنجەم بەرزترین شایستەی داراییە لە یانەکان، هێرشبەرە فەڕەنسییەکە 90 ملیۆن یۆرۆ لە ریال مەدرید وەردەگرێت، ساڵانە 70 ملیۆن یۆرۆ مووچەی یاریکردنی لەناو یاریگا وەردەگرێت، 20 ملیۆن یۆرۆی دیکەش وەکو داهاتی چالاکییەکانی دەرەوەی یاریگا وەردەگرێت.

Real Madrid's Kylian Mbappe.

6- ئێرلینگ هالاند (مانچێستەر سیتی ئینگلیزی) 60 ملیۆن یۆرۆ: هێرشبەری نەرویجی مانچێستەر سیتی لە پلەی شەشەم دێت و ساڵانە 60 ملیۆن یۆرۆ لە شینپۆشەکانی پرێمەرلیگ وەردەگرێت، هالاند 46 ملیۆن یۆرۆ مووچەکەیەتی و 14 ملیۆن یۆرۆش شایستەی دارایی زیادەیە لەلایەن مان سیتییەوە پێی دەدرێت.

Manchester City's Erling Haaland.

7- ڤینیسیۆس جونیۆر (ریال مەدریدی ئیسپانی) 55 ملیۆن یۆرۆ: ڤینی لە پلەی حەفتەمی لیستەکەی گۆڤارە ئەمریکییەکە دێت و ساڵانە 55 ملیۆن یۆرۆ لە ریال مەدرید وەردەگرێت، کە 40 ملیۆن یۆرۆ مووچەکەیەتی و 15 ملیۆن یۆرۆش داهاتی چالاکییەکانی دەرەوەی لاکێشەی سەوزی هێرشبەرە بەڕازیلییەکەیە.

Real Madrid's Vinicius Jr.

8- محەمەد سەڵاح (لیڤەرپوولی ئینگلیزی) 53 ملیۆن یۆرۆ: هێرشبەری میسری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ساڵانە 53 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و لە پلەی هەشتەمی ریزبەندییەکە دێت، 35 ملیۆن یۆرۆ مووچەکەیەتی و 18 ملیۆن یۆرۆش پاداشتی دارایی لە رێدز وەردەگرێت.

Liverpool's Mohamed Salah.

9- سادیۆ مانێ (نەسڕی سعوودی) 52 ملیۆن یۆرۆ: چوارەم یاریزانی خولی رۆشنی سعوودییە لە لیستی 10 پڕداهاتترین یاریزانەکانی جیهان بێت لە یانەکانیان، مانێ ساڵانە 52 ملیۆن یۆرۆ لە نەسڕ وەردەگرێت، 48 ملیۆن یۆرۆ مووچەکەیەتی و 4ملیۆن یۆرۆش پاداشت دەکرێت.

Al Nassr's Sadio Mané.

10- کێڤن دێ برۆین (مانچێستەر سیتی) 39 ملیۆن یۆرۆ: ئەستێرە قژزەردەکەی پرێمەرلیگ لە پلەی دەیەم دێت و ساڵانە 39 ملیۆن یۆرۆ لە مانچێستەر سیتی وەردەگرێت، ناوەڕاستکارە بەلجیکییەکە 35 ملیۆن یۆرۆ مووچەی پێدەدرێت و 4 ملیۆن یۆرۆ پاداشتی دارایی دەکرێت.

Manchester City's Kevin De Bruyne.

بابەتی زیاتر

Back to top button