ئیسپانیاگرنگترین

سێ یاریزانی بارسێلۆنا گەڕانەوە مەشقەکان

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال و دانی ئۆلمۆ گەڕانەوە مەشقەکانی یانەکەیان.

هەژماری فەرمی بارسێلۆنا بڵاویکردووەتەوە، هەریەکە لە یاریزانان لامین یامال و دانی ئۆلمۆی ئیسپانی بەشداری مەشقە بە کۆمەڵەکانی ئەمڕۆی یانەکەیان کردووە و بەتەواوی لە پێکانەکانیان چاکبوونەتەوە.

ئۆلمۆ لە 16ـی ئەیلوول بەرامبەر جیڕۆنا تووشی پێکان بوو، لەوکاتەوە بەشداری هیچ یارییەکی یانەکەی نەکردووە، بەڵام ئێستا بەتەواو چاکبووەتەوە و بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی ئامادەیە.

هاوکات یامال  لە یاریی رابردووی ئیسپانیا لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەرامبەر دانیمارک تووشی پێکان بوو. بەڵام دوای پشکنینە پزیشکییەکان دەرکەوت پێکانەکەی سوکە، بۆیە ئەمڕۆ بەبێ کێشە بەشداری مەشقەکانی کردووە.

هاوکات جیا لەو دوو یاریزانە، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە دوایین یاریی هەڵبژاردەکەی کەمێک هەستی بە ئازار دەکرد و بە شەلەشەل یاریگای جێهێشت، بەڵام دەرکەوت ئەویش پێکانی نییە و گەڕاوەتەوە مەشەکانی بارسا.

بارسێلۆنا لەم مانگە چەند یارییەکی هەستیار دەکات. لە 20می ئۆکتۆبەر لە گەڕی دەیەمی لالیگا میوانداری سێڤییا دەکات، سێ رۆژ دواتر لە چامپیۆنزلیگ میوانداری بایرن میونشن دەکات و لە 26 ئۆکتۆبەر لە لالیگا دەبێتە میوانی ریال مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button