یاریگا –
دوای کۆتایی هاتنی پشووە نێودەوڵەتییەکان بارسێلۆنا لە ماوەی مانگی ئۆكتۆبه‌ردا سێ یاری قوڕس ده‌كات.
بارسێلۆنا لەم وەرزەدا لە خولی ئیسپانیا ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووه، لە کۆی نۆ یاریی هه‌شت سەرکەوتنی بەدەستهێناوه، بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ لە پێشەنگی لالیگادایە و بە 3 خاڵ لە پێش ڕیال مەدریده.
بارسا لە گه‌ڕی دەیەمی خولی ئیسپانیا یەکشەممەی داهاتوو کاتژمێر 10:00 بە کاتی هه‌ولێر لە یاریگای خۆی بەرامبەر سیڤێیا یاریی ده‌كات.
رۆژی چوارشەممەی داهاتوو بارسا میوانداری بایرن میونشن دەکات، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له قورسترین و زه‌حمه‌ترین یارییه‌كانی له چامپیونزلیگ.
دیارترین و گرنگترین یاریی بارسێلۆنا یاریی كلاسیكۆیه كه بڕیاره له 26 ئۆكتۆبه‌ر له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ببێته میوانی ریال مه‌درید، ئه‌مه‌ش له ركابه‌رییه‌كانی گه‌ڕی 11ی لالیگایه.
ئه‌م یارییه ئاگرینانه‌ی بارسا له كاتێكدایه یانه‌كه چه‌ند یاریزانێكی پێكانی هه‌یه له دیارترینیان، لامین یاماڵ و لیڤاندۆڤسكی و دانی ئۆڵمۆ و فیران تۆرێس و مارك بێرناڵن.