ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بایرن میونشن لە نوێکردنەوەی گرێبەستی نۆیەر دڵنیا نییە

"چارەنووسی ئەفسانەیەک"

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەفسانەی گۆڵپارێزان، مانوێل نۆیەر دڵنیا نییە.

ئەندامی دەستەی کارگێڕی بایرن میونشن کارڵ هاینز رومەنیگە، لە دوایین لێدوانی بۆ رۆژنامەی کیکەری ئەڵمانی ئاشکرایکردووە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی مانوێل نۆیەر دڵنیا نین و نازانن چارەنووسی گۆڵپارێزەکەیان چۆن دەبێت.

نۆیەر یەکێک بوو لە باشترین گرێبەستەکانمان، دەمزانی بە گواستنەوەی بۆ ساڵانێکی زۆر بێخەم دەبین، 13 ساڵە لەگەڵمانە، بەبێ ئەو هەرگیز لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە پاریسمان نەدەبردەوە.

نازانم گرێبەستی نوێدەکەینەوە یاخود نا، بەڵام هەمووان دەزانن مانوێل چەند گرنگە بۆ یانەکەمان. سەرمسوڕماوە کە گەڕاوەتەوە بۆ شێوازی یاریکردنی سەردەمی پێپ گواردیۆلا و بەباشی کاری خۆی دەکات.

گۆڵپارێزە تەمەن 38 ساڵانییەکە لە هاوینی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن کۆتایی دێت.

نۆیەر بە درێسی یانە باڤارییەکە بەشداری 529 یاریی کردووە، 435 گۆڵی لێکراوە و 247 کلین شیتی کردووە. یازدە نازناوی بۆندسلیگا، دوو نازناوی چامپیۆنزلیگ، دوو نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا، دوو نازناوی جامی جیهانی یانەکان، شەش نازناوی جامی ئەڵمانیا و حەوت نازناوی جامی سوپەری ئەڵمانیای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button