ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن: ریال مەدرید ئارنۆڵد دەکاتە ئامانجی سەرەکی

"مانگی یەک مەدرید جوڵە دەکات"

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید، ئالێکساندەر ئارنۆڵدی ئەستێرەی لیڤەرپوول دەکاتە ئامانجی سەرەکی.

رۆژنامەنووسی ئاتێتیک ماریۆ کۆرتێگانا بڵاویکردووەیەوە، ریال مەدرید بیر لە گواستنەوەی بەرگریکارێکی باڵی راست دەکاتەوە، پێدرۆ پۆرۆی 25 ساڵ و یاریزانی تۆتنهام، جێرێمیێ فریمپۆنگی 23 ساڵ لە بایەر لیڤەرکوزن و خوانلوی 21 ساڵ و بەرگریکاری لاوی سێڤییا بژاردەکانی دیکەی یانەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆرتێگانا، لە مەدرید هەر چوار یاریزانەکە وەک شوێنگرەوەی دانی کارڤاخال هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە، ئالێکساندەر ئارنۆڵد بووەتە بەربژێری سەرکی مەدریدییەکان و خوازیارن گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

بەرگریکارە ئینگلیزییەکە لە هاوینی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول کۆتایی دێت، دەتوانێت لە سەرەتای ساڵی نوێ لەگەڵ یانەیەکی نوێ رێکبکەوێت. ئالێکساندەر لەدوایین لێدوانی جێهێشتنی لیڤەرپوولی رەتنەکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە ئەگەر یانەکە نازناو بەدەست نەهێنێت بەدووری نازانێت ماڵئاوایی لێ بکات.

جیا لە باڵی بەرگری ریال مەدرید دەیەوێت یاریزانێکی دڵی بەرگریش بگوازێتەوە، ئێمریک لاپۆرتی ئیسپانی و بەرگریکاری یانەی نەسڕی سعوودی بژاردەیەکی دیکەی مێرێنگییە و یاریزانە تەمەن 30 ساڵانییەکە لە هاوینی 2026 گرێبەستەکەی لەگەڵ نەسڕ کۆتایی دێت.

جیا لەو یاریزانە، ڤیتۆر ریسی بەڕازیلی تەمەن 18 ساڵان و یاریزانی پاڵمێراس و کاستێیۆ لۆکێبای فەڕەنسی تەمەن 21 ساڵان و یاریزانی لایپزیگ دوو بژاردەی دیکەن ریال مەدرید هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکات.

ئێمریک لاپۆرت

سەرەڕای گومانەکان ئێستا ریال مەدرید بەنیازە لە گواستنەوەی زستانە یاریزانێک بگوازێتەوە، کە دوایین گرێبەستی یانەکە لە مێرکاتۆی زستانە گواستنەوەی ئیبراهیم دیاز بوو لە 2019، کە لە مانچێستەر سیتییەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد.

بەهۆی پێکانە یەک لەدوای یەکەکانی بەرگریکارانی تیپەکە، کارلۆ ئانچێلۆتی لە مانگی یەکی ساڵی رابردووەوە داوای گواستنەوەی بەرگریکارێک دەکات. بەڵام پێرێز تاوەکو ئێستا داواکەی جێبەجێ نەکردووە.

بەڵام بەهۆی دوورکەوتنەوەی دانی کارڤاخال بۆ ماوەی یەک ساڵ و چاک نەبوونەوەی دەیڤد ئالابا لە پێکانە درێژخایەنەکەی، ئێستا یانەکە گواستنەوەی بەرگریکاری نوێ لە پێشینەی کارەکانی دادەنێت.

ئالێکساندەر ئارنۆڵد

بابەتی زیاتر

Back to top button