ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا “پلان بی” ئامادەکردووە لەباری شکستهێنانیان لە گواستنەوەی هالاند

دوو ئەستێرەی پرێمەرلیگ ئامانجی بلاوگرانایە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا دەیەوێ هاوینی داهاتوو گواستنەوەیەکی گەورە ئەنجام بدات و لە ئێستاوە دەنگۆی ئێرلینگ هالاند بە چڕی بڵاوبووەتەوە کە یانە کەتەلۆنیەکە کۆتایی وەرز لەو یاریزانە دەچنەپێشەوە.

هەفتەی رابردوو پێگەی El Nacionalی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە کە ئەم هاوینە هالاند “بۆمبی گواستنەوەکان” دەبێ و خۆی هەنگاوێکی گەورەیتر دەنێت بۆ درێژەدان بە کاروانەکەی.

هالاند بۆمبی گواستنەوەکانی هاوین دەبێ

بارسا پلانی بۆ دوای هەر ئەگەرێکی شکستهێانانیان لە گواستنەوەی سوپەرستارە نەرویجیەکە ئامادەکردووە. نوێترین راپۆرتی رۆژنامەی سەنی ئینگلیزی ناوی ئەو دوو ئەستێرەیەی ئاشکراکردووە کا یانە کەتەلۆنییەکە وەک “پلان بی” بیری لێکردوونەتەوە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکە، هەریەکە لە داروین نونێزی ئۆرۆگوای لە یانەی لیڤەرپوول و، ئالیکساندەر ئیزاکی سویدی لە نیوکاسڵ پلانی جێگرەوە دەبن ئەگەر هاتوو نەگەشتنە رێککەوتن لەگەڵ گۆڵکارەکەی مانچێستەر سیتی.

بارسا دەیەوێ دۆخی نونێز بقۆسێتەوە کە ئەم وەرزە هێشتا بژاردە سەرەکییەکانی لیڤەرپوول نییە و تەنانەت بەهۆی زۆریی رەخنەکانی هاندەرانی رێدزەوە لە ئاستی چەند مانگی ناوبراو، ئەو یاریزانە کۆمێنتی ئینستاگرامەکەی داخست و تازە کردوویەتیەوە. لەم وەرزە لە 4 یاریی خولی ئینگلیزی و 2 یاریی چامپیۆنزلیگ خاوەنی تەنها یەک گۆڵە.

هەرچی ئیزاکئ سویدیە، ئاستەکانی پێشووتری پیشان ناداتەوە و دۆخی زۆر لە نونێز باشتر نیە. بەجۆرێک لە 5 یاری پرێمەلیگ و یاریەکی جامی یەکێتی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا خاوەنی گۆڵێک و ئەسیستێکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button