ئیتاڵیاگرنگترین

پۆگبا لەپێناو یاریکردن بۆ یانەیەک ئامادەیە مووچەکەی کەم بکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

سزای سڕکردنی لە یاریکردن تامەزرۆیی ئەو یاریزانەی کەمترنەکردووە بۆ گەڕانەوە بۆ یوڤێنتوس و ئێستاش ئامادەیە هەر یاریی بۆ خانمە پیرەکە بکاتەوە.

چیرۆکی سڕکردنی یاریزانە تەمەن 31 ساڵانەکە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی ئۆگەستی ساڵی رابردوو بە دیاریکراوی لە دوای یارییەکەی یوڤێنتوس و ئودینێزی کە خانمە پیرەکە بە سێ گۆڵی بێ وەڵام براوە بوون و، بەڵام دواتر بە گرتنەبەری ئەنجامدانی پشکنین بۆ پۆگبا، ئەنجامەکان لە مانگی ئۆکتۆبەر بە پۆزەتیڤ گەڕانەوە کە ماددەی وزەبەخشی بەکارهێناوە. بەوەش سزای 4 ساڵ سڕکردن بۆ ناوبراو دەرکرا، بەڵام هەفتەی یەکەمی ئەم مانگە دادگای کاس بڕیاریدا سزاکە کەمبکرێتەوە بۆ 18 مانگ. واتا پۆڵ دەتوانێ لە مانگی مارسی ساڵی داهاتوو بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.

ئەگەرچی دەنگۆی بەهێز هەبوو کە یانەی مارسیلیا لە گفتوگۆدایە بۆ رازیکردنی ناوەڕاستکارەکە، بەڵام خودی پۆگبا لە نوێترین لێدوانیدا بۆ رۆژنامەی گازێتای ئیتاڵی جەختیکردەوە کە هێشتا مەیلی هەر لە یۆڤیە و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیە مووچەکەی کەمتر بکاتەوە و وتی

من ئامادەم مووچەکەم کەم بکەمەوە لەپێناو مانەوە لە یوڤێنتوس. من تەنها بیر لە راهێنان و یاریکردن لە یوڤێنتوس دەکەمەوە. ئەوە هەر من نیم کە پێویستە وا بڵێم، بەڵکو یاریگا وا دەڵێت و تیاگۆ مۆتا بڕیارەکە دەدات.

پۆگبا کاتی مانگی مارسی ساڵی داهاتوو بۆی هەیە یاریی بکاتەوە، ئەوکات تەمەنی دەگاتە 32 ساڵ و تا ئێستاش نازانرێ راهێنەرە ئیتاڵییەکەی خواستی لە هێشتنەوەی هەیە یاخود لە گواستنەوەکانی زستانەدا دەستبەرداری دەبن.

ئەستێرە فەڕەنسیەکە لە ژیانی پیشەگەرێتی خۆیدا تەنها یاریی بۆ یانەکانی مانچێستەر یونایتد و یوڤێنتوس کردووە، بەڵام هەریەکەیان و لە دوو ماوەی جیاواز.

بابەتی زیاتر

Back to top button