ئیتاڵیاگرنگترین

مێسی ناوی ئەو یاریزانە ئاشکرا دەکات کە شایستەی باڵۆن دۆری ئەمساڵە

Yariga App

یاریگا –

مێسی بڕوای وایە لاوتارۆ شایستەی باڵۆن دۆری ئەمساڵە و دەڵێت ‘لە هەموو یاریزانێک زیاتر شایستەی خەڵاتی ئەمساڵە’.

لیۆنێل مێسی کاپتنی ئارجێنتینا کە ناوی لە لیستی 30 بەربژێرەکەی باڵۆن دۆری ئەمساڵدا نییە، لەبارەی ئەو یاریزانەی شایستەی بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵە، دەڵێت :’لاوتارۆ مارتینێز ساڵێکی نایابی بەڕێکرد، لە یاریی کۆتایی کۆپا ئەمریکا گۆڵی کرد و گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکەش بوو، بۆیە بە بڕوای من لە هەموو یاریزانەکانی دیکە شایستەترە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە’.

جگە لە مێسی، لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری ئارجێنتینا هەمان بۆچوونی هەیە و دەڵێت :’هیوادارم لاوتارۆ مارتینێز خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ بباتەوە، دڵنیام ئەگەر ئەمساڵیش بەدەستی نەهێنێت، لە ئایندە خەڵاتی باڵۆن دۆر دەباتەوە’.

لاوتارۆ جگە لەوەی رۆڵێکی کاریگەری لە بەدەستهێنانی نازناوی کۆپا ئەمریکا هەبوو، لەگەڵ ئینتەر میلانیش رۆڵێکی یەکلاکەرەوەی بۆ بەدەستهێنانی نازناوی سێریا ئەی هەبوو، بە کۆکردنەوەی 24 گۆڵ بووە گۆڵکاری سێریا ئەی.

رۆژی 28ـی ئەم مانگە لە پاریس لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر دابەش دەکرێت، کە ئەمساڵ گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بە هاوبەشی دابەشی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button